ئێوارە کۆڕێک بۆ شیعر خوێندنەوە و بڵاوکردنەوەى کتێبى (جانی جانان) بەڕێوەدەچێت

کاژێر (٥:٣٠)ى ئێوارەى رۆژی شەممە 24/8/2019 لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکەى شارى سلێمانى، ئێوارە کۆڕێک بۆ شیعر خوێندنەوە و بڵاوکردنەوەى کتێبى (جانی جانان)ی شاعیرى دوورە وڵات (داناز عەبدولرەحمان) بەڕێوەدەچێت.

لە لێدوانێکى تایبەت بە سایتى گەلاوێژ (داناز عەبدولرەحمان) وتى: " ئەم بەرهەمەم چەند شیعرێکى لیریکە و کۆکراوەى ئەو شیعرە لیریکیانەیە کە لە ساڵى (2000) تاکو (2018) نووسیوومن و سەرجەمیانم لەبەرگێکدا کۆکردوونەتەوە و چاپم کردوون، کە (210) هۆنراوەیە".

هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، کە سەرجەم داهاتى ئەم بەرهەمە بۆ نەخۆشخانەى هیوایە.

 

 داناز عەبدولرەحمان لە چەند دێرێکدا:

-  داناز عەبدولرەحمان لە 9/9/1981 لە شاری سلێمانى لەدایک بووە.

-  ماوەیەکی زۆر کاری ڕۆژنامەنووسی لە زۆربەی ڕۆژنامە کوردییەکاندا کردوە.

- دەرچووی پەیمانگای هونەر جوانەکان، بەشی پەیکەرسازییە.

-  بەشداری چەندین پێشانگای هونەری لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات کردوە.

-  خاوەنی پێشانگایەکی تایبەتی هونەری فۆتۆگرافە لە وڵاتی نەرویج لە ساڵى ۲۰۱۰.

-  خاوەنی پێشەنگایەکی تایبەتی هونەرییە لە وڵاتی نەرویج لە ساڵى ۲۰۱۰.

-  بەشداری چەندین پێشانگای هونەری کردوە لەوڵاتی سوید.

-  خاوەنی سێ کۆڕی تایبەتی شیعرییە لە وڵاتی سوید و نەرویج. .

-  بەڕێوبەری سەرجەم پرۆژە تابیەتیەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد بووە لەوڵاتی سوید.

-  بەشداری چەندین کۆڕی شیعر و سیمیناری کردوە، لە سەرجەم وڵاتانی ئەسکەندەڤیا.

-  لەچەندین رێکخراوە کوردیی و جیهانییەکاندا خۆبەخشانە کاریکردوە.

-  ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی دیداری شیعریی کوردییە لە وڵاتی سوید.

-   ئێستا دانیشتووی وڵاتی سویدە و سەرقاڵی چەند پڕۆژەیەکی تایبەتە.


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو