سیوەیلى، خەڵات دەکرێت

وابڕیارە رۆژى هەینى 23/8/2019 کاژێر (6)ى ئێوارە لەژێرناونیشانى (زمانى عەشق و زەمەنى ئەنفال) کافآ باسان ئێوارە کۆڕێک بۆ بەخشینى خەڵاتى ڕێزلێنان بۆ مامۆستا رێبوار سیوەیلى رێکدەخات.

لەم ئێوارە کۆڕەدا خەڵاتى رەئوف بێگەرد و خەڵاتى تایبەتى بەڕێوەبەرێتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى پێشکەش دەکرێت.

 

رێبوار سیوەیلى لە چەند دێرێکدا:

- رێبوار سیوەیلى ناوى تەواوى (رێبوار حەمەئەمین حەسەن)ە.

- لە ساڵی 1968 لە گوندى (بارێى بچووک) لە دەڤەرى سیوەیلى شارباژێر لەدایکبووە.

- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانى تەواوکردووە و چۆتە پەیمانگاى هونەرە جوانەکان و لە ساڵى 1985 لەگەڵ خانەوادەکەى دەربەدەدربووە.

لە ساڵى 1988 لە وڵاتى دانیمارک بووەتە پەنابەر، دواجار بۆتە هاووڵاتى ئەو وڵاتە.

- هەر لەدانیمارک دەستى بەخوێندنى دواناوەندى کردۆتەوە و لە زانکۆ وەرگیراوە.

- خوێندنى بەکالۆریۆسى لە ساڵى 1996 تەواو کردووە.

- ماستەرى لە ساڵى 2000 لەبوارى فەلسەفەدا لە زانکۆى (Roskilde) وەرگرتووە.

- لەساڵى 2000 گەڕاوەتەوە هەرێمى کوردستان و لە زانکۆى سەڵاحەددین وەک مامۆستا دامەزراوە.

- لە ساڵى 2007 بەشى فەلسەفەى لە زانکۆى سەڵاحەددین کردۆتەوە.

-  لەبوارى ڕەخنە و هزر و فەلسەفەدا تاکو ئێستاکە خاوەنى (28) بیست و هەشت بەرهەمى چاپکراوە.

-  لەبوارى بەرهەمى ئەدەبیدا تاکو ئێستاکە خاوەنى (6) شەش بەرهەمى چاپکراوە.

-  لەبوارى گفتوگۆ و هەڤپەیڤیندا تاکو ئێستاکە خاوەنى (2) دوو بەرهەمى چاپکراوە.

-  لەبوارى وەرگێڕاندا تاکو ئێستاکە خاوەنى (6) شەش بەرهەمى چاپکراوە.

- کۆى بەرهەمە چاپکراوەکانى گەیشتۆتە (42) چل و دوو بەرهەمى چاپکراو.


ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو