پایتەختى ڕۆشنبیرى، لە پێشوازى شێوەکاراندایە

سەرلەئێوارەى ڕۆژى 20/8/2019 لە هۆڵى مەڵبەندى رٍۆشنبیرى زانکۆى سلێمانى بە ئامادەبوونى (د. ئیپتسام ئیسماعیل) سەرۆکى بنکەى رووناکبیرى گەلاوێژ و نەقیبى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان و بە بەشدارى (30) هونەرمەندى شێوەکارى  کورد و عەرەب سیمپۆزیمى (سەرگەڵو) سلێمانى دەستى بەکارەکانى کرد.

سەبارەت بەم سیمپۆزیۆمە (رۆژگار کەمال) لێپرسراوى سەندیکاى هونەرمەندامى کوردستان/ لقى سلێمانى رایگەیاند: ئەم چالاکییە لەچوارچێوەى ئاڵوگۆڕى هونەرى و کلتورییە لەنێوان هەردوو گەلى کورد و عەرەب وەکو پەیامێکى برایەتى نێوانمان بۆ ئەوەى پایتەختى رۆشنبیرى ببێتە سەنتەرێکى هونەرى و کلتورى بۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

سەبارەت بەکارى ڕۆژانەى سیمپۆزیۆمەکەش (محەمەد فەتاح) بەڕێوەبەرى سیمپۆزیۆم ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، کە سیمپۆزیۆمەکە (3) ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەر سێ ڕۆژەکەش ڕۆژنامەیەکى رۆژانە دەردەچێت و تایبەتە بە کارو چالاکییەکانى سیمپۆزیۆمەکە، وتیشى: "سەندیکاى هونەرمەداندانى کوردستان بەهاوکارى زانکۆى سلێمانى و سپۆنسەرى میدیایى کوردسات و رۆژنامەى کوردستانى نوێ سیمپۆزیۆمە بەڕێوەدەبرێت".

زانیارى زیاترى دەربارەى سیمپۆزیۆمەکە خستە ڕوو، کە دەمێکە بر لەوە دەکاتەوە کە سیمپۆزیۆمێکى جۆریى بۆ هونەرمەندانى عێراق و کوردستان بەیەکەوە لە کوردستان ئامادە بکات .

سەبارەت بە ناوى سەرگەڵوش لە سیمپۆزیۆمەکە ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، ئەم چالاکییە چۆن لەناو شاخەکانى سەرگەڵوو هەناسە دەدات ئاواش دەچێتە ناو دارخورما و زۆنگەکانى باشوور، چى لەوە جوانتر هەیە هەموو ڕەنگەکان پێکەوە لەسەر یەک پالێت و یەک تابلۆ بن.

لە کۆتایشدا وتى: "ئەمە یەکەم کارمان نابێت و بەڵکو خۆمان ئامادە دەکەین بۆ سیمپۆزیۆمێکى جیهانى کە تیایدا هونەرمەندانى زیاتر لە (22) وڵات ئامادەبن.


ئەم بابەتە 101 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو