عەدنان کەریم کۆنسێرتەکەی دواخست

وەک هاوخەمیەک بۆ کۆچی دوایی بڕیار شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی، هونەرمەند عەدنان کەریم و دەزگای میدیایی کوردسات کۆنسێرتە چاوەڕوانکراوەکەی شاری کەرکوکیان بۆ کاتێکی نادیار دواخست.

وابڕیار بوو کاژێرى 7ى ئێوارەى رۆژى پێنج شەممە 29/8/2019، لە کەرکوک کۆنسێرتێک ئەنجام بدات.

 

عەدنان کەریم لە چەند دێرێکدا:

لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری کەرکووک لە دایک بووە.

لە بنچینەدا خەڵکی دێی ژاژڵەی سەر بەناوچەی شارباژێڕە. .

لە شاری سلێمانی ژیانی منداڵی و سەرەتایی ژیانی ھونەری گەشەی سەندووە.

ساڵی ١٩٨٥ بەشی نیگارکێشانی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە.

سەرەتای کاری ھونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی بە گۆرانیی دەسماڵێ.

ساڵی ١٩٨٩ دا لەگەڵ ھەندێ ھونەرمەندی تردا تیپی مۆسیقای کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکان دادەمزرێنن.

لە ساڵی ١٩٩١ دا لە کۆڕەوە گەورەکەی کورددا بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەوتە ڕێ و لە شاری مھاباد بۆ ماوەیەک جێگیر بوو. لەو ماوەیەدا چەندین کاری ھونەری لەگەڵ ھونەرمەندانی موسیقی ناوچەی موکریان دا ئەنجام دا.

لە ساڵی ١٩٩١دا کوردستانی بەجێھێشتو‌وە.

لە ساڵی ١٩٩٤-١٩٩٥ لە سوید دەچێتە بەر خوێندن و بۆ ماوەی ساڵێک کۆرسی تەکنیکیی تۆمارکردنی دەنگ و موسیقا تەواو دەکات.

خاوەنى چەندین ئەلبومى گۆرانییە.

لە چەندین ڤێستیڤاڵى نێودەوڵەتى بەشداریکردووە.

ئێستا لە  وڵاتى سوید نیشتەجێیە.

 

بڕیار ئاسۆ جەلال لە چەند دێرێکدا:

تەمەن چوار ساڵ بوو.

کوڕى شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی بوو.

 ئاسۆ جەلالى باوکى رۆژی 31-7-2019 لە هێرشێکی داعشدا لە شارۆچکەی کوڵەجۆی سنووری گەرمیان شەهیدبوو.

لە دوای شەهیدبوونی باووکى تووشى نەخۆشى بووە.

دوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە کۆچی دواییکرد.

لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی بە تەنیشت بەخاکسپێردراوە.

بڕیار سێ برای دیکەی هەیە کە هەموویان لە خۆی گەورەترن.


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو