ماڵی بووکەڵەیەک نمایشدەکرێت

وابڕیارە کاژێر (6)ی ئێوارەی رۆژی 1/9/2019 لەهۆڵی رۆشنبریی سلێمانی، شانۆیی (ماڵی بووکەڵەیەک) نمایشبکرێت.

ئەم شانۆییە لە نووسینی (هێنریک ئیپسن)ەو رەنج مستەفا کاری دەهێنانی بۆ کردووە.

پێشتریش (ماڵی بووکەڵەیەک) لەلایەن (ھاودەم ساڵح) وەرگێڕانى بۆکراوە و وەکو بەرهەمێکى (شانۆنامە)یى لە هەرێمى کوردستان چاپکراوە و کەوتۆتە بەردیدەى خوێنەران.

(ماڵی بووکەڵەیەک) باس لە یاخی بوونی ژنان دەکات دژی یاساکانی پیاوسالاری، دژی بەختەوەری ڕواڵەتی، دژی خۆ ھەڵخەڵتاندن بۆ ژیانێکی ئارام، مێردێکی میھرەبان کە لە ڕاستیدا تا ئەو کاتە میھرەبانە کە تۆ بووکەڵە جوان و بە چێژ و گوێڕایەڵەکەی ئەو بیت.


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو