ئیبراهیم خەیات سکرتێرى گشتى ئەدیبان و نووسەرانى عێراق کۆچى دوایى کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 28/8/2019 لە رێگاى نێوان هەولێر - ئاکرێ بەڕووداوى هاتووچۆ (ئیبراهیم خەیات) سکرتێرى گشتى ئەدیبان و نووسەرانى عێراق کۆچى دوایى کرد، دواى ئەوەى ویستى بەشدارى بکات لە ڤێستیڤاڵى (نافع ئاکرەیى) لە ئاکرێ.

 

کورتەیەک لە ژیانى ئیبراهیم خەیات:

- لە ساڵى 1960 لە دایکبووە.

- زیندانى سیایى بووە بەهۆى ئۆپزسیۆنى بوونى دژى سیاسەتى ڕژێمى بەعس.

- لەساڵى 2005 بەڕێوەبەرى راگەیاندن بووە لە وەزارەتى رۆشنبیرى عێراق.

- کارى کردووە لە رۆژنامەى (طریق الشعب) لە بەغدا.

- خاوەنى دیوانى (جمهوریە البرتقال).

- رۆژى 28/8/2019 ەبڕوداوى هاتوچۆ کۆچى دوایى کردووە، دواى ئەوەى ویستویەتى بەشدارى ڤێستیڤاڵى نافع ئاکرەیى بکات.


ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو