بنکەى ڕووناکبیریى گەلاوێژ هاوخەمى خۆى بۆ کۆچى دوایى (ئیبراهیم خەیات) ڕاگەیاند

بەداخەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 28/8/2019 هەواڵى کۆچى دوایى (ئیبراهیم خەیات) سکرتێرى گشتى ئەدیبان و نووسەرانى عێراقمان بیست، کۆچى دوایى بەڕێزیان هاوکاتە لەگەڵ خۆئامادەکردنى هەموومان بۆ یادى (27) ساڵەى نافع ئاکرەیى و ئەنجامدانى ڤێستیڤاڵى (نافع ئاکرەیى) لە ئاکرێ، کە بەڕێزیان بەمەبەستى بەشداریکردنى لەم ڤێستیڤاڵەدا لەڕێگاى نێوان هەولێر - ئاکرێ بەڕووداوى هاتووچۆ کۆچى دوایى کرد.

(ئیبراهیم خەیات) لەماوەى تەمەنى ژیانیدا ئەدیبێکى بەتواناو ورد بووە، هەمیشە ویستویەتى پەیوەندى ئەدەبى و روناکبیرى نێوان هەردوو نەتەوەى کورد و عەرەب لەیەکەوە نزیک بکات و کارى هاوبەش بەیەکەوە ئەنجام بدەن، ئەمە جگە لەوەى خاوەن قەڵەمێکى ئاشتیخوازنە بووە. لەناخەوە بەم هەواڵە خەمناکین و لەخواى مەزن داواکارین بەبەهەشتى بەرین شادبێت.


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو