Mhabad_Kteb.jpg

پێنجه‌مین پیشانگای کتێب له‌ شارى مه‌هاباد کرایه‌وه‌

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/8/ 2019 پێنجه‌مین پیشانگای کتێبی له‌ هۆڵی ئیداره‌ی ڕۆشنبیری شارى مه‌هاباد بە ئامادەبوونى چەندین دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوە کرایه‌وه‌، لەم پێشانگایەدا که‌ زیاتر له‌ (10) هه‌زار ناونیشانى کتێب تێیدا بەشدارنو بۆ ماوەى (1) یەک مانگ بەردەوام دەبێت، لە پێشانگاکەدا داشکاندان بۆ کتێبە کوردییەکان کراوە بەڕێژەى (10%) بە (40%).

شاری مه‌هاباد له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا وەکوو یەکەمین شاری داهێنه‌ری ئێران لە بواری پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێب و کتێب خوێندنەوە هەڵبژێردرا و وەکو پایتەختى کتێبى ئێرانیش هەڵبژێردرا، هۆکارى هەڵبژاردنى شارى مەهابادیش بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە، لەوانە هه‌بوونی کتێبخانه‌ له‌ گونده‌کان، بەڕێوە بردنی خولی ڕاهێنان، ڕێنوێنى بۆ نووسینى کتێبی تازە، هەروەها ڕێزلێنان لە نووسەر و ئەدیب و شاعیران، چالاکی جۆراو جۆر بۆ خوێندنەوەى کتێب و زیادبوونى ژمارەی کتێب لە کتێبخانەکان و چەندین هۆکارى دیکە.

 

شارى مەھاباد لە چەند دێرێکدا:

شارێکى کوردییە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و باکووری‌ خۆراوای‌ ئێران.

مەھاباد یەکێکە لە گرینگترین و بەناوبانگترین شارەکانی کوردستان.

پێشەوا قازی محەمممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی تێدا خواردووە.

پایتەختی کۆمارى کوردستان بووە لە ساڵى 1946.

مه‌هاباد له‌ باکوره‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاری میاندواو، له‌ باشوره‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاری سه‌رده‌شت، له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ له‌گه‌ل شاری بۆکان و له‌ رۆژئاواوه‌ له‌گه‌ڵ شاری پیرانشار هاوسنووره‌.

دانیشتوانەکەى بە زمانی کوردی (سۆرانی) و شێوەزاری موکریانی قسە دەکەن.


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە