پڕداهاتترین ئەکتەری ساڵی ڕابردوو دیاریکرا

(دوەین دوگلاس جۆنسن - Dwayne Douglas Johnson) پلەى یەکەمى پڕداهاترین ئەکتەرى ساڵى رابردووى بەدەستهێنا، بە پێی ڕیزبەندی گۆڤاری فۆڕبسی ئەمریکی ئەکتەری دیاری ئەمریکی (دوەین جۆنسن) کە بە (زە ڕۆک) ناسراوە پلەی بەدەست هێناوە  و داهاتەکەی لە نێوان ساڵانى  ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ بڕی (٨٩،٤) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە، ئەو بڕەی لە ڕێگەی فیلمەکانی  Jumanji Welcome to The Jungle) ) بەدەست هێناوە.

دوای ئەویش ئەکتەری ئەمریکی ڕۆبرت داونی جۆنیر لە پلەی دووەمدا دێت و بڕی داهاتی یەک ساڵی ٦٦ ملیۆن دۆلار بووە.

جۆنسن، لە 2/5/1972 لە هایوارد  لە ویلایەتى کالیفۆرنیاى ئەمەریکادایکبووە.

لەیەک کاتدا ئەکتەر، یاریزانى زۆرانباز، بەرهەمێنەرى فیلم، یاریزانى تۆپى پێى ئەمەریکى و ئەکتەرى تەلەفزیۆنە.

لەبوارى فیلمدا لەماوەى ساڵانى (199-2018) بەشدارى لە (38) فیلمدا کردووە.

خاوەنى چەندین پاڵەوانێتیە لە بوارى وەرزشدا.


ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو