شێوەکارێکى هەولێر تەواوى ماڵەکەی کردە گەلەری

دواى ئەوەى لە ساڵى لە ساڵی 2007 هونەرمەندی شێوەکار (سلێمان شاکر) لەشاری هەولێر لە مەراسیمێکدا بەشێکی ماڵەکەی خۆی کردۆتە گەلەری بۆ کارەکانی خۆی، لە چەند رۆژى رابردوودا لەمەراسیمێکى دیکەدا تەواوى ماڵەکەی خۆی کە دەکەوێتە گەڕەکی شۆڕش کردە گەلەری و بەرهەمی (60) ساڵەی کاری شێوەکاریی خۆی بەئامادەبووانی مەراسیمەکە ئاشناکرد.

لە وتەیەکدا هونەرمەندی شێوەکار (سلێمان شاکر) سوپاسی گەلەری شانەدەری کرد کە هەستاون بەمکارە بۆى تاکو ماڵەکەی بکاتە گەلەری و بەرهەمی تەمەنى خۆى بەمیوانان ئاشنا باکات.

ئەم هونەرمەندە لەپاڵ پیشەی مامۆستایی گرنگى زۆرى بەکارى شێوەکاری داوە و تەواوى ژیانى خۆى لەگەڵ کار و بەرهەمەکانى بردۆتەسەر، هەر لەم پێناوەشدا چەندین جار خەڵات کراوە و ڕێزى لێنراوە.


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو