مێژوی ئەمڕۆ 8/9

- لە رۆژى 8/9/1645 فرانسیسکۆ گۆمێز دی کیفیدۆ (Francisco Gómez de Quevedo )، نوسه‌ر و شاعیرى ئیسپانی لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى سیوداد ریاڵ لە ئیسپانیا کۆچى دوایى کردووە، لە 14/9/1580 لە مەدریدى پایتەختى ئیسپانیا لە دایکبووە. لە ساڵى  1639پێنج ساڵ بەر لە کۆچى دوایى کردنى بەهۆى نووسین و شیعرەکانى زیندانى کراوە.

- لە رۆژى 8/9/1830 فریدریک میسترال، ئه‌دیب و شاعیری فه‌ره‌نسی لەدایکبووە، لە رۆژى 25/3/1914 لە تەمەنى (83) ساڵى کۆچى دوایى کردووە. لە ساڵى 1904 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 8/9/1841 ئه‌نتونین دفورجاک (Antonín Leopold Dvořák)، دانه‌ری مۆسیقاى چیکی لەدایبکووە، لە رۆژى 1/5/1904 لە تەمەنى (63) ساڵى لە شارى براغ لە چیک بە جەڵتەى دڵ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/9/1897 جیمی روگرێس (Jimmy Rogers)، گۆرانیبێژ و مۆسیقار و ئاوازدانەرى ئه‌مریکى لە شارى میریدیان لە ویلایەتى میسیسیبى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا لە دایکبووە.لە رۆژى 26/5/1933 لە مەنى (35) ساڵى لە نیۆیۆرک بە نەخۆىشى (سیل) کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/9/1946 عەواتف نەعیم سەلمان ئەکتەر و دەرهێنەر و توێژەرى عێراقى لە دایکبووە، هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرایە لە بوارى دەرهێنانى شانۆگەرى لە زانکۆى بەغدا.

- لە رۆژى 8/9/1946 خه‌لیل ئه‌رگۆن (Halil Ergün)، ئه‌کته‌ری تورکی لە شارى ئیزنیق لە تورکیا لە دایکبووە. سەرەتاى کارەکانى لە بوارى هونەرى دەگڕێتەوە بۆ ئەوکاتەى لە شارى ئیزنیق خوێندکار بووە و بەشدارى شانۆگەرى خوێندنگاکەى کردووە، وەکو ئەکتەریش یەکەمجار لە ساڵى 1975 کارى نواندنى ئەنجامداوە.

- لە رۆژى 8/9/1949ریچارد ستراوس (Richard Strauss)، موسیقار و ئاوازدانەرى ئەڵمانى لە شارى غارمیش لە ئەڵمانیا لە تەمەنى (85) ساڵیدا کۆچى دوایى کردووە، لە ڕۆژى 11/6/1864 لە شارى میونغ لە ئەڵمانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/9/1979 بینک (ئەلیشا بیس مۆر - Alecia Beth Moore) کە لەکارى هونەرى بە (بینک) ناسراوە، ژنه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریکى لە شارى بنسیلڤانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بۆ یەکەمجار دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 8/9/2012  سامی ئیحسان، ئاوازدانه‌ری سعودی لە تەمەنى (75) ساڵى لە شارى جدەى سعودیە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1937 لە دایکبووە، (50) ساڵ تەمەنى خۆى بۆ بوارى هونەرى تەرخانکردووە.


ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو