کەرکوک، کۆڕێک بۆ ناساندنى کتێبى ئاوازدانەری سروودی ئەی رەقیب سازکرا

کەرکوک، کۆڕێک بۆ ناساندنى کتێبى شەھید شێخ حسێن بەرزنجی ئاوازدانەری سروودی ئەی رەقیب سازکرا

 

لە درێژەى کارو چالاکییەکانى یەکێتی نووسەرانی عێراق لقی کەرکوک، سەر لە ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە ۸/۹/۲٠۱۸ لە ناوەندى دیالۆگى شارى کەرکوک بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەدیب و شاعیر و ڕووناکبیرانى شارەکە مەراسیمی تایبەت بۆ واژۆکردن و بڵاوکردنەوەى کتێبى (شەھید شێخ حسێن بەرزنجی ئاوازدانەری سروودی ئەی رەقیب) لە نووسین و ئامادەکردنى (محەمەد ساڵح بەرزنجى) بەڕێووەچوو.

مەراسیمەکە لە لایەن شاعیر و نووسەر (بورهان بەرنجی) بەڕێوە براو ناوەڕۆکى کتێبەکەش هەر لەلاى ئەوەوە بە ئامادەبووان ناسێندرا. لە کۆتایشدا گفتوگۆى ورد و بابەتیانە دەربارەى ناوەڕۆکى کتێبەکە لەلایەن ئامادەبووانەوە باسى لێوەکرا، خەڵاتى یەکێتی نووسەرانی عێراق لقى کەرکوکیش بەنووسەرى کتێبەکە بەخشرا.

 

محەمەد ساڵح بەرزنجى لە چەند دێرێکدا:

لەساڵی ١٩٥٣ لە گەڕەکی چوارباخ لە سلێمانی لەدایکبووە.

خوێندنى سەرەتایی لە قوتابخانەی ئەیوبیە تەواوکردووە.

خوێندنى ناوەندی و ئامادەیی لە پەیمانگاى ئیسلامی سلێمانی تەواوکردووە.

لە ساڵی ١٩٧٩دا بەشی عەرەبی و زانستە ئیسلامیەکانى لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی بەغداد تەواو کردووە.

لەساڵی ١٩٨٠ دا وەک نووسەر لە رۆژنامەی ھاوکاری دا  دەسبەکار بووە.

لە رۆژنامە و گۆڤارەکانى (ھاوکاری، رۆژی کوردستان، عیراقی عەرەبی، پاشکۆی عیراق و ئاسۆ) وەک نووسەر، سکرتێری نووسین و بەڕێوەبەری نووسین کاری رۆژنامەنووسی کردووە.

لە بوواری رادێو دا، چەندین بەرنامەی رۆشنبیریى پێشکەش کردووە، لەوانە بەرنامەی (چی لەسەر کورد نووسراوە)  لە ئامادەکردنی دکتۆر مارف خەزنەدار .

لە ساڵی ١٩٨٣ تا ساڵى 2003 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵەی رۆشنبیری کوردی بووە.

لە بەرهەمە چاپکراوەکانى:

(زەوی)، کۆمەڵێ چیرۆکی مناڵانە، ساڵی ١٩٨٧.

دیوانی ( خادم)، ساڵى ٢٠٠١.

( شێخ حسێن بەرزنجی ئاوازدانەری سروودی ئەی رەقیب)، ساڵى 2018.

ساڵی ٢٠١٩ کتێبى (شێخ حسێن بەرزنجی ئاوازدانەری سروودی ئەی رەقیب) بە زمانى عەرەبی و بڵاوکردۆتەوە .

ساڵی ٢٠١٩ دیوانى شیعری ئارام ئیسماعیل وەرگێڕاوەتە سەر زمانى عەرەبى.

شاھۆ، کامەڵێک چیرۆکی مناڵانە.

 


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو