ئەمڕۆ، دوژمنی گەل لە هەولێرە

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 9/9/2019 کاژێر (5)ى ئێوارە شانۆگەریی (دوژمنی گەل)، کە لەلایەن لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنیریی و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر و بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر بەرهەم هاتووە لە هۆڵى پەیمانگاى هونەرە جوانەکان لە شارى هەولێر پێشکەش بکرێت.
کارى شانۆکە لەلایەن تیپی شانۆی (سالار) بەڕێوە دەچێت و ژمارەیەک لە شانۆکارە گەنجە ئەکادیمییەکان بەشداری تێدا دەکەن لەوانە (بەهمەن حاجی، مەولان حەمەدەمین، وەیلان سدیق، یوسف یوسفی، محەمەد تاهیر، یاسین عومەر، سیما مستەفا، زیاد کەریم، زەهرە نەجات، هۆزان کاروان، نەورۆز عەلی کەمال، بنیاد فەرحان، دیمەن تاهیر، هاوکار خدر، محەمەد حەمە، شەنیارمحەمەد ، عەلی کەمال، گەرمیان گلی ، باوان کەیفی ، یارا ئەرسەلان و رەهێڵ هەورامان).
هەروەها هونەرمەندان (ئەرسەلان دەروێش) کارى دەرهێنان و (دانا محەمەد) وەک یاریدەدەری دەرهێنەر، (مەولان حەمەدەمین) وەک بەڕێوەبەری شانۆ، (سەرباز عەبدولڕەحمان) وەک جێبەجێکردنی سینۆگرافیا بە هاوکاری کۆمەڵێک بەهرەمەندی تازە دەرکەوتوو، کارە هونەرییەکانی دیکۆر، ڕووناکی، موزیک و دەنگ جێبەجێ دەکەن. نووسەر و هونەرمەندی تاراوگەش (هاودەم ساڵح جاف) دەقەکەى لە نەرویژییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردى.
شانۆکە شاکارێکی شانۆیی نووسەری جیهانی (هینریک ئیبسن ١٨٢٨ - ١٩٠٦) کە بە باوکی شانۆی ریالیزمی دادەنرێت و وابڕیاریشە رۆژانى دواتریش بەردەوام بێت.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو