نۆڤلێتی کچەی خوێنەر بڵاوکرایەوە

لە چەند رۆژى رابردودا نۆڤلێتی کچەی خوێنەر لە نووسینى رۆماننوس و شانۆکار (نیهاد جامى) بڵاوکرایەوە، کە دواهەمین بەرهەمیەتى، لە لێدوانێکى تایبەت بە سایتى گەلاوێژ نووسەرى نۆڤلێتەکە باسى لەوە کرد، کە نۆڤلێتەکە باس لەڕەخنەگرتنی ڕۆشنبیر دەکات، هەڵدانەوەی وێنەی ئەو دیوی ڕۆشنبیرە، قسە لەڕۆشنبیر ناکات وەک بوونەوەرێک کە خەونی گۆڕینی هەیە، بەڵکو قسە لەو دەمامکە دەکات کە چۆن ڕۆشنبیر لەپشت دەمامکی ڕۆشنبیریەوە خەریکی مومارەسەکردنی غەریزەکانیەتی، وێنەیەکی ڕاسپۆتینیە کە تائێستا ڕۆشنبیر وەک وێنەی گرامشی و فۆکۆیی خراوەتە ڕوو، نەک وەک وێنەیەکی ڕاسپۆتینی. .

کورتەیەک لە ژیاننامەى رۆماننوس و شانۆکار (نیهاد جامى)

لە 5/5/1972 لەگەرەکی ئەمام عەلی بەگی شاری کەرکوک لە دایکبووە.

چەندین وتار و لێکۆڵینەوەى لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە.

دەرهێنانی بۆ (30) سى کاری شانۆیی کردووە.

سەرنوسەری گۆڤاری شانۆکار بووە.

دامەزرێنەری سایتی شانۆکار بووە.

ئێستا لەشاری وارشۆی پۆڵەندا دەژێت.

لە چاپکراوەکانى:

1- خودی کوردیی لەنێوان کەسێتی دوو فاقی و تراژیدیای ئەنفالدا (کۆمەڵناسی).

2-  لەبارەی شێخ زاناوە – بە هاوبەشی د. زیرەک عەبدوڵڵا (کۆمەڵناسی).

3- ڕەخنەگرتن لەمۆدێرنیتی (فەلسەفە).

4- نائومێدیەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

5- پەراوێزەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

6- ئەنتۆلۆژیای شانۆی ئەزموونگەری (توێژینەوەی شانۆیی).

7- نوسەر ونووسینەوەی زمان (توێژینەوەی ئەدەبی).

8- شانۆی پۆست مۆدێرنیتی (توێژینەوەی شانۆیی).

9-  گوتاری ڕەخنەی شانۆی کوردیی (رەخنەی شانۆیی).

10- کۆمەڵناسی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

11-  شانۆی فێمێنیستی (توێژینەوەی شانۆیی).

12- پلەی سفری شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

13- ئەرکیۆلۆژیای شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

14- لەئۆکتۆبەردا کوژرام (کورتە ڕۆمان).

15- من لەماڵی سەرۆک بووم (نۆڤلێت).

16-  کچەی خوێنەر (نۆڤلێت" ).

(18) هەژدە کتێبى چاپنەکراوى هەیە و ئامادەن بۆ چاپکردن ئەوانیش: (کارینا، دەستنووسی کتێبێک، کۆمەلگا و شانۆ،  کفنێک بۆ نیهاد جامی،  خوێنزانی جەنگەل، دەمامکەکانی نووسین، شانۆناسی، فەلسەفەی شانۆ، شانۆی فەلسەفی، ئامادەبوونی ماڵ لەشانۆدا، شانۆی نوێی پۆڵەندی، کولتور و کۆمەڵگا، دەقناسی،  تازەگەری و وەهمەکانی، گفتوگۆ و تێکست،  عەشق پڕۆسەیەک بۆ نووسینەوەی خود،  سینەمای نوێی ئێرانی و  مەرگی عەلی وەردی).


ئەم بابەتە 171 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو