جەستەى مرۆڤ لە پێشانگایەکى شێوەکاریدا

لە چەند رۆژى رابردوو لە گەلەری بەناوبانگی (جەک شەینمەن - jak shainmany) شارى نیۆیۆرکى پایتەختى ئەمەریکا، پێشانگاى (مرۆڤێکی تەواو نا) بۆ تابلۆکانى هونەرمەندى شێوەکارى کورد (هەیڤ قارەمان) کردەوە، کە پێشانگاکە تیشک دەخاتە سەر پرسی ناسنامەی ژنان لە جیهانی ئەمڕۆدا، تیایدا چەندین تابلۆى بە قەبارەى جیواز لە پێشانگامە بەدیدەکرێت، کە تیایدا جەستەى مرۆڤ بە تایبەتى جەستەى ژن بەشێکى زۆرى کارە هونەرییەکانیەتى، ئەم پێشانگایەى چوارەم پێشانگایەتە لە هەمان گەلەریدا، وا بڕیارەیشە پێشانگاکە تا رۆژى 26/10/2019 بەردەوام بێت،

هەیڤ قارەمان لە دایکێکی کورد و باوکێکی عەرەب لە شاری بەغدا لە ساڵی 1981 لە دایک بووە.

لە کاتی جەنگی یەکەمی کەنداو لە ساڵی 1991 لەگەڵ دایکی روو دەکەنە کوردستان و دواتر دەچنە وڵاتی سوید.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو