نازدار، دوێنى لە دیرک و ئەمڕۆ لە قامیشلۆیە

بۆ یەکەم جار ژنە گۆرانیبێژی کورد (نازدار جزیری) لە ڕۆژئاوای کوردستان زنجیرە کۆنسێرتێک ساز دەکات، بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ ئەم هونەرمەندە خۆشحاڵى دەربڕیووە بەهۆى ئەنجامدانى زنجیرە کۆنسێرەتەکانى، دوێنێ 12/9/2019 لە دیرک و ئەمڕۆ 13/9/2019 لە شارى قامیشلۆ بە هەوادارانی شاد دەبێتەوە .

نازدار جزیری لە چەند دێرێکدا:

لە ساڵی 1987 لە شاری جزیرەی بۆتان لە باکوری کوردستان لە دایک بووە.

لە تەمەنی شەش ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی کوردستان بەجێ دەهێڵن و ڕوو دەکەنە وڵاتی ئەڵمانیا.

ساڵانێکە لە بواری هونەری گۆرانی و میوزیک دەرکەوتووە.

دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا.

دوو ئەلبۆمی گۆرانی و چەند گۆرانییەک بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوكردۆتەوە.


ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو