فیلمێکی سینەمایی تۆم کروز و هایلی بەیەک دەگەیەنێت

وابڕیارە بەشی حەوتەمی (mission impossible) بخرێتە سینەماکانەوە، (mission impossible) زنجیرە فلمێکى ئاکشنى سینەماییە و تاکو ئێستاکە شەش بەشى لێبەرهەم هاتووە و ئەستێرەی هۆڵیوود (تۆم کروز) رۆڵى سەرەکى تێدا دەبینێت، بەشى یەکەمى لە ساڵى 1996 و بەشى دووەمى لە ساڵى 2000 و بەشى سێیەمى لە ساڵى 2006 و بەشى چوارەمى لە ساڵى 2011 و بەشى پێنجەمى لە ساڵى 2015 و بەشى شەشەمى لە ساڵى 2018 بەرهەم هاتووە.

دەرهێنەری فیلمەکە (کریستۆفەر ماک کوێرى - (christopher mcquarrie وێنەیەکی خانمەئەکتەری هۆڵیوود (هایلی ئاتویڵ)ی بەریتانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئانستگرام دابەزاندووە، ئەمەش بەلاى چاودێرانەوە ئەوە دەگەیەنێ کە لەبەشى حەوتەم (تۆم کروز و هایلی) بەیەکەوە رۆڵى سەرەکى دەبینن. گومانەکان نەمان ئەوکاتەى هایلی وەڵامی کریستۆفەرەى داوەتەوە و بۆى نووسیووە: "ئەگەر چی من لەو کەسانە نیم کە یاساکانم پێ قبووڵ بکرێت، بەڵام من بەو ئەرکە ڕازیم" .

کریستۆفەر ماک کوێرى، دەرهێنەر و نووسەرى سیناریۆى ئەمەریکى لە رۆژى 12/6/1968 لە شارى نیوجێرسى ئەمەریکا لە دایکبووە، خاوەنى خەڵاتى ئۆسکارە بۆ باشترین سیناریۆ لە ساڵى 1996.

بە تۆم کروز (تۆماس کروز ماپۆتەر- Tom Cruise )، ئەکتەر و بەرهەمهێنەرى فیلم لە رۆژى 3/7/1962 لە شارى سیراکیوزى ئەمەریکا لە دایکبووە، لە تەمەنى (19) ساڵى لە  ساڵى 1981 چووەتە ناو دنیاى هونەر، هەڵگری خەڵاتی ئۆسکارە وە سێجاریش  خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بەدەست هێناوە ،

هایلی ئاتویڵ (Hayley Elizabeth Atwell)، ئەکتەرى بەیتانى لە رۆژى 5/4/1982 لە شارى لەندەن پایتەختى بەریتانیا لە دایکبووە، لە بوارەکانى فیم و شانۆ کاردەکات، بۆ یەکەمجار لە ساڵى 2005 چووەتە ناو دنیاى هوونەر.


ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو