Galawezh.jpg

بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ پرسەنامەیەک ئاراستەى پ. د. وریا عومەر ئەمین دەکات

بەداخەوە درەنگانى ئەم شەو هەواڵى کۆچى دوایى خاتوو (ئاهەنگ عومەر ئەمین) مان بیست کە بەنەخۆشیەکى کتوپڕ کۆچى دوایى کرد، خاتوو ئاهەنگ خوشکى پرۆفیسۆر دکتۆر (وریا عومەر ئەمین) مامۆستا و ئەکادیمى زانکۆ و نووسەر و شاعیرە، بەم بۆنە خەمناکە بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ پرسە و هاوخەمى خۆى ئاراستەى پرۆفیسۆر دکتۆر (وریا عومەر ئەمین) و کەس و کارى دەکات، لە خوا داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و سەبورى و ئارامیش بە کەس و کارى ببەخشێت.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە