مێژوی ئەمڕۆ 14/9

- لە رۆژى 14/9/1321 دانتى ئەلیگبرى  (Dante Alighieri)، شاعیر و بیرمەندى ئیتاڵى لە شارى رافینا لە تەمەنى (56) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە مانگى (5)ى ساڵى 1256 لە فلۆرنسا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 14/9/1580 فرانسیسکۆ گۆمێز دی کیفیدۆ (Francisco Gómez de Quevedo )، نوسه‌ر و شاعیرى ئیسپانی لە مەدریدى پایتەختى ئیسپانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 8/9/1645 لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى سیوداد ریاڵ لە ئیسپانیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى  1639پێنج ساڵ بەر لە کۆچى دوایى کردنى بەهۆى نووسین و شیعرەکانى زیندانى کراوە.

- لە رۆژى 14/9/1926 میشال بۆتۆر، رۆماننوسی فەڕەنسى لە شارى مونس ئین پارۆل لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 24/8/2016 لە تەمەنى (89) ساڵى لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 14/9/1937 عیسمەت مەحمود، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرەى میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1957 چوەتە ناو دنیاى هونەر.

- لە رۆژى 14/9/1947 سام نیل  (Sam Neill)، ئەکتەرى نیوزلەندى لە ئیرلەنداى باکور لە دایکبووە، بۆ یەکەمجار لە ساڵى 1975 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 14/9/1956 ناهد روشدى، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، بۆ یەکەمجار لە ساڵى 1979 بەشدارى کارى هونەرى کردووە، دەرچووى پەیمانگاى باڵاى هونەرى شانۆیە  لە ساڵى 1982.

- لە رۆژى 14/9/1970 مى ئەلبلوشى (مى جاسم ئەلیلوشى)، ئەکتەرى  کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بۆ یەکەمجار بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 14/9/1972 شیدۆ ناکامرا، ئەکتەرى یابانى لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 14/9/1974 وائل کفورى (میشال ئەمیل کفورى)، گۆرانیبێژى لوبنانى لە شارى زحلەى لوبنان لە دایکبووە، بۆ یەکەمجار لە ساڵى 1992 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 14/9/1978  یوسف شەریف، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرەى پایتەختى میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بۆ یەکەمجار بەشدارى کارى هونەرى کردووە. دەرچووى بەشى میکانیکى کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى عەین شەمسە لە ساڵى 2002.

- لە رۆژى 14/9/1980 حەسەن فایەق (حەسەن فاەیق محەمەد خولى)، ئەکتەرى میسرى  لە شارى قاهیرە لە تەمەنى (89) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/1/1898 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1907 تاکو 1971 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 14/9/1983 ئیمى  واینهاوس  (Amy Winehouse)، گۆرانیبێژى ئینگلیزى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 23/7/2011 لە شارى لەندەن لە تەمەنى (27) ساڵى کۆچى دوایى کرد.

- لە رۆژى 14/9/1986 میشیل جینەر  (Michelle Jenner)، ئەکتەرى ئیسپانى لە شارى بەرشەلۆنەى هەرێمى کەتەلۆنیاى ئیسپانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 14/9/2007 حسێن شەربینی، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرەى لە تەمەنى (71) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/11/1935 لە قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 14/9/2009 پاتریک سوەیزى (Patrick Swayze)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوسى ویلایەتى کالیفۆرنیاى ئەمەریکا بە نەخۆشى شێرپەنجەى پەنکریاس لە تەمەنى (57) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/8/1952 لە شارى هیۆستنى ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 تا ساڵى 2009 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 14/9/2010 محەمەد ئەرکۆن  (Mohammed Arkoun)، بیرمەند و توێژەرى ئەکادیمى و مێژونوسى جەزائیرى لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى پاریس لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/2/1928 لە جەزائیر لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو