ھۆڵەنداش پێشوازى لە پڕۆژەکانى زیرەک میرە دەکات

لە درێژەى کارە هونەرەییەکانیدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 15/9/2019 لە وڵاتی ھۆڵەندا هونەرمەندى په‌یکه‌رتاش (زیرەک میرە) بە ئامادەبونی و وەزیری رۆشنبیری ھەرێمی فریزلاند و سەرۆکی شارەوانی و پارێزگار و جەماوەرێکی زۆرى هۆڵەندى و پەردە لە سەر یەکەمین پرۆژەی ھونەری ناوبراو بە ناوی  (Violin Woman)لادرا. میرە تاکو ئێستاکە خاوەنى چەندین پەیکەر و کارى هونەرییە و هەمیشە کارە نوێییەکانى چەندین گفتوگۆ بەدواى خۆیاندا دەهێنن، لە گرتگترین کارە هونەرەییەکانى (پۆستاڵ، کلتوور و خۆشه‌ویستی‌، ئاوازێک بۆ ژیان، په‌یکه‌رى به‌رخۆدان، پەى - کەر، ژینگە، سات، نوسەرێک لە قەڵەم، شێتێکى سلێمانى، خۆرى ئازادى، جیسەڵ و .... هتد).

زیره‌ک میره‌ لە چەند دێرێکدا:

له‌ 20/9/1980 له ‌دایکبووه‌.

یه‌کێکه‌ له‌ په‌یکه‌رسازه‌ به‌ناوبانگه‌کانی کوردستان.

لە سەرەتادا لەبواری موزیک و شانۆدا دەستى بەکارى هونەرى کردووە، بەڵام دواتر تواناکانى خۆى لە بوارى پەیکەرسازییەوە دۆزیوەتەوە.

بەشدارى زیاتر لە (120) پێشانگاى هاوبەشى کردووە لە ناوەوە و دەرەوەى وڵات.

خاوەنى (8) پێشانگاى تایبەتى خۆیەتى.

کارەکانى بە زۆرى لە شوێنە گشتیەکان نمایش دەکات.

تاکو ئێستاکە بەهۆى کارە هونەرییەکانى چەندین جار خەڵات کراوە.

لە نێوان ساڵی 2014 بۆ 2015 وەکو باشترین پەیکەرساز لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان خەڵاتی لاوی ساڵی بەدەستهێناوە.

هاوسه‌ری گۆرانیبێژ (کیژان ئیبراهیم خه‌یات)ه‌.


ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو