مێژوی ئەمڕۆ 15/9

لە رۆژى 15/9/1206 ئیسماعیل عەلى حەزیرى، شاعیرى عەرەب و عێراق لە شارى موسڵ لە تەمەنى (69) ساڵى کۆچى دوایى کرد، لە ساڵى 1137 لە شارى بەغدا لە دایکبووە.

لە رۆژى 15/9/1885 ئینا زایدل (Ina Seidel)، ژنه‌ شاعیر و رۆماننوسی ئه‌ڵمانی لە شارى هالەى ئەڵمانیا دایکبووە، لە رۆژى 2/10/1974 لە تەمەنى (89) ساڵى لە شارى شفتلارنى ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 15/9/1890 ئه‌گاسا کریستی (Agatha Christie)، ژنه‌ نوسه‌ری رۆمانی پۆلیسی ئینگلیزی لە دایکبووە، لە رۆژى 12/1/1976 لە تەمنى (86) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 15/9/1898 قانع (شێخ محەمەد شێخ عەبدولقادری شێخ سەعیدی دۆڵاشی)، شاعیری کورد، لەگوندی (ریشێن)ی بناری شارەزوور لەدایک بووە، بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان دەناسرێت، لە زۆر بواردا شیعری نووسیوە لەوانە (نیشتمانی، دڵداری، کۆمەڵایەتی، نەتەوایەتی و ئایینی)، لە رۆژى 7/5/ 1965 لە گوندی لەنگە دێ لە ناوچەی شلێر کۆچی دوایی کردوە.

لە رۆژى 15/9/1908 گێرد گایزر (Gerd Gaiser)، ئه‌دیبی ئه‌ڵمانی لە شارى ئوبرریکسینغن لە دایکبووە، لە رۆژى 9/6/1976 لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى رویتلینغنى ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 15/9/1911 شه‌فیق نوره‌دین، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە دایکبووە، لە رۆژى 14/2/1981 لە تەمەنى (69) ساڵى لە قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 15/9/1912 ئیسماعیل یاسین، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى سوێسى لە دایکبووە، لە رۆژى 24/5/1972 لە تەمەنى (59) ساڵى لە قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1939 دەستى بەکارى هونەرى کردووە تا ئەو رۆژەى کۆچ     ى دوایى کردووە.

لە رۆژى 15/9/1926 ئیمامورا شوهیه‌، ده‌رهێنه‌ری یابانی لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 30/5/2006 لە تەمەتى (80) ساڵى لە تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 15/9/1930 جواهر، گۆرانیبێى لوبنانى لە دایکبووە، لە ساڵى 1954 کە تەمەنى (14) ساڵ بووە بەشدارى یەکەم فیلمى کردووە.

لە رۆژى 15/9/1934 عزەت عەلایلى (عزەت حەسەن عەلایلى) ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرەى پایتەختى میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1962 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

لە رۆژى 15/9/1939 سەعدیە زەیدى، ئەکتەرى عێراقى لە شارۆچکەى عیمارەى شارى میسانى عێراق لە دایکبووە، لە بوارەکانى فیلم و شانۆ و دراما کار دەکات.

لە رۆژى 15/9/1943 موخلس بەحیرى، ئەکتەرى میسرى لە شارى جەزیرەى میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 29/8/2001 لە تەمەنى (57) ساڵى بە رووداوى هاتوچۆ لە شارى ئەسکەندەریەى میسر کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 15/9/1946 تومی لی جونز (Tommy Lee Jones)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى سان سابى ویلایەتى تکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 1970 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

لە رۆژى 15/9/1946 ئۆلیڤه‌ر ستۆن (Oliver Stone)، ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1971 بۆ یەکەمجار چوەتە ناو دنیاى هونەر.

لە رۆژى 15/9/1960 منحه‌ زه‌یتون، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 چوتە ناو دنیاى هونەر.

لە رۆژى 15/9/1972 به‌نگینه‌ (حاجی باقی به‌نگینه‌)، شاعیری کورد کۆچى دوایى کردووە، یه‌کێک بووه‌ له‌ شاعیره‌کانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستەم، کە رۆڵێکی گرنگی گێڕاوه‌ له‌ هۆشیاری نیشتمانی، هاوڕێ و هاوکارێکی شاعیری گه‌وره‌ی کورد پیره‌ مێرد بووه‌ و رۆڵێکی گرنگ و دیارییان هه‌بووه‌ له‌ زیندووکردنه‌وه‌ی یادی نه‌ورۆزدا له‌ شاری سلێمانی، خاوه‌نی دیوانێکی گه‌وره‌ی شیعرهییە، لە رۆژى 21/12/2016، له‌ شاری سلێمانی له‌ رێوره‌سمێکدا، باخچه‌ی به‌نگینه‌ی شاعیر له‌ گه‌ڕه‌کی تووی مه‌لیک بەناوى ئەم شاعیرە کراوەتەوە.

لە رۆژى 15/9/1977 ئه‌نجیلا ئه‌کی (Angela Aki)، ژنه‌ گۆرانیبێژ و گۆرانی نوسی یابانی لە شارى تۆکۆشیما لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 چووەتە ناو دنیاى هونەر و ئامێرى پیانۆ دەژەنێت.

 لە رۆژى 15/9/1977 تۆم هاردى (Tom Hardy) (ئەدوارد تۆماس هاردى) ئەکتەر و دەرهێنەرى بەریتانى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

لە رۆژى 15/9/1979 ئه‌یمی دیفیدسۆن (Amy Davidson)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە دایکبووە لە شارى فینیکسى ویلایەتى ئەریزرۆناى ئەمەریکا لە دایکبووە.

لە رۆژى 15/9/1980 ئه‌ریم توگ (İrem Altuğ)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری تورکی لە شارى ئەستەمبۆڵى تورکیاى لە دایکبووە.

لە رۆژى 15/9/1989 ئه‌لیازیه‌ محه‌مه‌د، ژنه‌ گۆرانیبێژی ئیماراتی لە شارى ئەبوزەبى لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 تاکو 2013 کارى هونەرى کردووە، لە ساڵى 2006 بەشدارى بەرنامەى ئەستێرەکانى کەنداوى کرد، توانى پلەى یەکەم لەناو (20) بەشداربووى وڵاتانى کەنداوو بەدەستبهێنێت، هەر ئەمەش وایکرد چەندین گۆرانى بڵێت و چەند فیدیۆ کلیپێکیش بۆ گۆرانییەکانى درووست بکات.

لە رۆژى 15/9/2004 ئیبراهیم مرعشلی، ئه‌کته‌ری لوبنانی لە شارى بەیروت لە تەمنى (67) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/1/1937 لە شارى بەیروت لە دایکبووە.

لە رۆژى 15/9/2017 سعاد عەبدولحەمید (سعاد عەبدولحەمید محەمەد) لە تەمەنى (66) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/8/1951 لە دایکبووە، دەرچووى کۆلێژى دەرمانسازى زانکۆى قاهیرەیە لە ساڵى 1975.


ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو