ئەکتەرانی کورد و ئەڵمانى لە فلمێکدا رۆڵەکانیان بەرجەستە دەکەن

ئەکتەرانی کورد و ئەڵمانى لە فلمێکدا رۆڵەکانیان بەرجەستە دەکەن

یەکتری قبوڵکردن و لێبوردەیی نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان، دەبێتە بیرۆکەیەک بۆ ئەوەى (بەھزاد داود) دەرھێنەری کورد فیلمێک بە زمانی ئەڵمانی بەرھەم بھێنێت و ئەکتەرانی کورد و ئەڵمانى رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا ببینن،

فیلمى (تۆزێک پێش کۆتایی)، ناونیشانی دواهەمین کارى (بەهزاد داود)ە، کە چەندین مرۆڤی جیاوازی کۆکردووەتەوە و باس لە دژایەتی یەکترى دەکەن و جیاوازییەکانی یەکتریش قبوڵ ناکەن، بەڵام کاتێک ھەواڵی ئەوە بڵاودەبێتەوە کە ھەسارەیەک بەر گۆی زەوی دەکەوێت پەنا بۆ یەکتری دەبەن و داوای گەردن ئازادی و هاوکارى لە یەکتری دەکەن.

بیرۆکەى فیلمەکە ئەوەمان پێدەڵێت، کە پێویستە هەموومان لێبوردەبین، ئەگەرچى جیاوازیمان هەیە لە نەتەوە و ئایین و خاک.


ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو