ئهمڕۆ دووشهممه 16/9/2019، لانە زەنگەنە لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام)، گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێى بڵاوکردەوە کە دواهەمین بەرهەمى خۆیەتى بەناوى (قاوە)، تێکستی گۆرانییەکە هونەرمەند (قادر ئەسعەد) نووسیویەتى و (هەڵکەوت زاهیر)یش ئاوازی بۆ داناوە، (بڕیار فەتاح) کارى وێنەگرتن و دەرهێنانى بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە و (ئاریۆس حەمە سەعید) کاری میوزیکی ئەنجامداوە.
لانە زەنگەنە لە چەند دێرێکدا:
لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری کەرکوک لە دایکبوە.
لە تەمەنی پێنج ساڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەى چوونەتە وڵاتی هۆڵەندا.
لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی بە کاری هونەری کردووە.
خاوەنی ژماریەک گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.
کلیپەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆری هەیە.