مێژوی ئەمڕۆ 16/9

- لە رۆژى 16/9/1886 جان ئارپ (Jean Arp)، وێنەکێش و هەڵکۆڵ و شاعیرى فەرەنسى ئەڵمانى لە شارى ستراسبورغ فەڕەنسا لەدایکبووە، لە رۆژى 7/6/1966 لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى بازل کۆچى دوایى کردووە، بۆیە بە هونەرمەندى فەڕەنسى ئەڵمانى بەناوبانگە، چونکە دایکى فەڕەنسى بووە و باوکیشى ئەڵمانى.

- لە رۆژى 16/9/1888 فرانسی ئیمیل سیلانبا (Frans Eemil Sillanpää)، نوسەری فنلەندی لە شارى هامینکایرۆى فنلەندا لە دایکبووە، لە ساڵى 1939 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە، لە رۆژى 3/6/1964 لە تەمەنى (76) ساڵى لەشارى هلسنکى لە پایتەختى فنلەندا کۆچى دوتایى کردووە.

- لە رۆژى 16/9/1894 عەبدوارس عەسر، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 22/4/1982 لە تەمەنى (87) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵانى (1917-1979) کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 16/9/1897 میلت فرانکلین، مۆسیقار و ئاوازدانەری ئەمریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 24/4/1962 لە تەمەنى (64) ساڵى لە ناوچەى هولیود لە لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کایفۆرنیا بە جەڵدەى دڵ کۆچى دوایى کرد..

- لە رۆژى 16/9/1922 گای هامیلتۆن (Guy Hamilton)، دەرهێنەری ئەمریکی لە شارى پاریس لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 20/4/2016 لە تەمەنى (93) ساڵى لە جەزیرەى مایۆرکا لە ئیسپانیا کۆچى دوایى کرد، لە نێوان ساڵان (1952- 1989) بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 16/9/1924 لورین باکال (Lauren Bacall)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 12/8/2014 لە تەمەنى (89) ساڵى لە شارى نیۆیۆرک بە جەڵدەى مێشک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵانى (1944 – 2014) بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 16/9/1945 لەیلا نەزمی (لەیلا مرسى مەحمود نەزمى)، ژنە گۆرانیبێژی میسری لە شارى ئەسکەندەریەى میسر لە دایکبووە، دەرچووى پەیمانگاى باڵاى موزیکە لە ساڵى 1968.

- لە رۆژى 16/9/1952 میکی رورک (Mickey Rourke)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 16/9/1961 زکرا (زکرا محەمەد دالى)، ژنە گۆرانیبێژی تونسی لە شارى وادى لەیل لە دایکبووە، لە رۆژى 28/11/2003 لە تەمەنى (37) ساڵى لە شارى قاهیرەى پایتەختى میسر کۆچى دوایى کردووە، لە نێوان ساڵانى (1980 – 2003) بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 16/9/1968 مارک ئەنتۆنی (Marc Anthony)، گۆرانیبێژ و ئەکتەر و ئاوازدانەری ئەمریکی لە شارى نیۆیۆرک لە  دایکبووە.

- لە رۆژى 16/9/1977 ماریا کالاس (Maria Callas)، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریکی یۆنانی لە تەمەنى (53) ساڵى بە جەڵدەى دڵ کۆچى دوایى کرد، لە رۆژى 2/12/1923 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/9/1985 ئیمارات رزق (ئیمارات محەمەد سەعدى)، ئەکتەرى سورى لە شارى کفر شەمس لە سوریا لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 16/9/1988 مریەم حسێن (مریەم حسێن عویدات)، ژنە ئەکتەری مەغریبى عێراقى لە شارى تتوان لە مەغریب لە دایکبووە، کارە هونەرییەکانى لە ئیمارات ئەنجام دەدات، لە ساڵى 2009 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 16/9/1992 نیک جوناس، گۆرانیبێژ و ئەکتەر و نوسەری گۆرانی و ژەنیاری ئەمریکی لە شارى نیوجێرسى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/9/2006 فوئاد موهه‌ندیس، ئه‌کته‌ری سینەماى کۆمیدى میسری لە تەمەنى (82) ساڵى بە نەخۆشى جەڵدەى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/9/1925 لە شارى قاهیرەى میسر لە دایکبووە.  


ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو