مێژوی ئەمڕۆ 17/9

- لە رۆژى 17/9/1923 هانک ویلیامز (Hank Williams)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە دایکبووە، لە رۆژى 1/1/1953 لە تەمەنى (29) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵانى (1937 – 1952) بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 17/9/1929 نادیە السبع، ژنە ئەکتەری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 24/7/1990 لە تەمەنى (60) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵانى (1944 – 1987 ) بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 17/9/1953 سەلول قتریب، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى لەوبنانى لە شارى تەرابلوس لە دایکبووە، لە رۆژى 4/3/2009 لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 17/9/1960 عەبلە کامل (عەبلە کامل محەمەد عەفیفى)، ژنە ئەکتەری میسری لە قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 17/9/1963 رامی سعری، شاعیر و وەرگێڕ و رەخنەگری ئەدەبی ئیسرائیلی لە شارى بتاح تکفا لە ئیسرائیل لە  دایکبووە، هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرایە لە بوارى ئەدەبى، زمانەکانى (ئیسپانى، کەتەلۆنى، فنلەندى، عبرى، پورتوگالى، مەجرى، یۆنانى، ئەلبانى و تورکى ...هتد) دەزانێت.

- لە رۆژى 17/9/1968 ئەنستزیا (Anastacia)، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى چیکاگۆى لە سێیەمین گەوەترین ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا  لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 17/9/1983 هودا سەڵاح، ژنە ئەکتەری تونسی و لە شارى دوبەى ئیمارات لە دایکبووە و هەر لەوێ ژیان بەسەردەبات، لە ساڵى 2004 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 17/9/1983 سەنایە ئیرانى (سەنایە ئیرانى سیگال - Sanaya Irani Sehgal)، ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمباى لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 17/9/1985 جۆن ولکەر، ئاوازدانەر و موزیکژەنى ئەمەریکى لە شارى چیکاگۆى لە سێیەمین گەوەترین ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا  لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 17/9/1992 روان سایغ (روان مەهدى کازم سایغ) ئەکتەرى عێراقى لەشارى کوێت لەدایکبووە و هەر لەوێ ژیان بەسەردەبات، لە ساڵى 2013 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 17/9/1992 عائیشە ئیبراهیم، ژنە ئەکتەری کوێتی لە تەمەنى (47) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کرد، لە رۆژى 18/10/1944 لە ناوچەى قبلەى کوێت لە دایکبووە، لە ساڵانى (1963 – 1992) بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 17/9/1992 هریفیلتو ماتینس (Herivelto Martins)، ئاوازدانەر و موزیکژەن و شاعیرى گۆرانى بەڕازیلی لە شارى ریۆ دى جانیر لە بەرازیل کۆچى دوایى کرد، لە رۆژى 30/1/1912 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/9/2018 رەسوڵی نادری، هونەرمەندی میللی بەنێوبانگی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆى نەخۆشى کۆچى دوایى کرد، بەهۆى خۆشەویستى لە رادەبەدەرى هاووڵاتیان کوردستان بە گشتى و رۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى لە هەمان رۆژدا بەخاک نەسپێردرا، بەڵکو لە رۆژى 18/9/2018 لە مەراسیمێکى شایستەدا لە شارى مەهاباد لە گۆڕستانی شوعەرا بەخاکسپێردرا، لە ساڵی ١٩٣٣ له گوندی ئوزونتاشی سنوری مەهاباد لەدایکبووه و لە ساڵی ١٩٧٢ له شاری مەهاباد نیشتەجێ بووە، لە وتنى گۆرانی میللی و حەیران و گێڕانەوەی چیرۆک و بەیت و نوکتەدا دەستێکی باڵای هەبووە، کۆمەڵێک بەرهەمی بەنرخی لەدوای خۆی بۆ بەجێهێشتووین و خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەبی زارەکی کوردی کردووە.


ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو