Kazhal.jpg

کەژاڵ ئەحمەد، هەر رۆژەى لە شارێک

وەک ئەوەى بیەوێت زمانى باڵندە فێرى هەمووان بکات، کەژاڵ ئەحمەدى شاعیرى دواهەمین بەرهەمى خۆى بەناوى (زمانی باڵندەم دەزانی)، هەر رۆژەى دەباتە شارێک و جگە لە خوێندنەوەى چەند دەقێکى شیعرى دیوانەکەش بە دیارى پێشکەشى مێوانان دەکات.

دواى ئەوەى چەند دەقە شیعرێکى خۆى بە ئاوێزان لەگەڵ موزیکدا لە ئێوارەیەکى ئەدەبیدا لە کەلار پێشکەش کرد، ئەمجارەیان لە چەند ڕۆژی رابردوودا لەبنکەی سەنتەری ئاڵا بۆ کاری رۆشنبیریی لە هەولێر، کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەى پێشکەش کرد، کە تیایدا چەند پارچە شیعرێکی دیوانە نۆیکەی بە ئاوێزان بوون لەگەڵ موزیک لەلایەن (رێباز وشیار و زەکریا موحسین) خوێندەوە،

لەکۆتاییشدا دیوانەکەى بە واژۆى خۆى پێشکەشى ئامادەبوان کرد.

کەژاڵ ئەحمەدلە چەند دێرێکدا:

- لە ساڵى ١٩٦٧ لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵڵا لە شارى کەرکود لەدایکبووە.

- لەتەمەنى پێنج ساڵى لە شارى کەرکووک لەگەڵ خێزانەکەیدا هاتوونەتە شارى سلێمانى.

- لەشارى سلێمانى خوێندن و چالاکییەکانی دەستپێکردووە.

- لەسەرەتای ھەشتاکاندا چووتە رێزی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان.

- لە ساڵی ١٩٨٧ دەستی بەکاری شیعر کردووە وە.

- لەساڵی ١٩٩٢ بووەتە ڕۆژنامەنووس و کاری لە ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادى کوردستانى نوێ کردووە.

- وەکو پێشکەشکار، لە کەناڵی ئاسمانی کوردسات بەرنامەیەکى بەناوى (لە ھەر باخەی ژنێک)ی پێشکەش کردووە.

- لە چەندین شار و شارۆچکەى هەرێمى کوردستان و دەرەوە کۆڕى شیعرى و سمینارى پێشکەشکردووە.

- شیعرەکانی وەرگێڕدراون بۆ زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی،  تورکی و نەرویجى.

- چەندین بەرهەمى چاپکراوى هەیە لەوانە:

- بەندەری بەرمۆدا لەساڵی ١٩٩٩.

- وتەکانی وتن ساڵی ١٩٩٩.

- قاوەیەک لەگەڵ ئەو دا ساڵی ١٩٩٩.

- کتێبی ژن: کۆمەڵە وتارو لێکۆڵینەوە- ١٩٩٩ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بەچاپی گەیاندووە.

- ناسنامە بکوژەکان، چەند خوێندنەوەیەک بۆ ئینتیماو بەجیھانیی بوون) وەرگێڕان لە عەرەبییەوە بۆ کوردیی، نووسینی ئەمین مەعلوف ٢٠٠٣.

- ئاوێنەم شکاند ساڵی ٢٠٠٤.

- دیوانی کەژاڵ ئەحمەد ٢٠٠٦.

- من دەبێت خۆم بسمیلبکەم ٢٠١٤.

- زمانی باڵندەم دەزانی ۲۰۱۹ لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە