مێژوی ئەمڕۆ 18/9

- لە رۆژى 18/9/1709 سامۆیل جۆنسۆن (Samuel Johnson)، ئەدیب و نووسەر و شاعیر و رەخنەگرى ئینگلیزی لە شارى لیشفیلد لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 13/12/1784 لە تەمەنى (75) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى خوێندنى 1728 – 1729 خوێندکارى زانکۆى ئۆکسفۆرد بووە، بەڵام بەهۆکارى ماددى وازى لە خوێندن هێناوە، هەڵگرى بڕوانامەى ماستەرە لە بوارى ئەدەب و دکتۆراشى لە ماف بەدەستهێناوە.

- لە رۆژى 18/9/1895 ئەسەد ملحەم جەمال، نووسەرى لوبنانى لە گوندى عبیەى لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 21/4/1963 لە تەمەنى (68) ساڵى لە گوندى شویفات لە شارى جەبەل لوبنان کۆچى دوایى کردووە، لە پاڵ کارى نووسەرى ئەفسەر بووە و کارى سیاسیى کردووە.

- لە رۆژى 18/9/1905 گریتا گاربۆ (Greta Garbo)، ژنە ئەکتەری سویدی لە لە شارى ستۆکهۆڵم لە دایکبووە، لە رۆژى 15/4/1990لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1954 خەڵاتى فەخرى ئۆسکارى پێدراوە.

- لە رۆژى 18/9/1933 فرید ویلارد (Fred Willard)، ئەکتەری کۆمێدى ئەمریکی لە شارى شاکیر هایتس لە ویلایەتى ئۆهایۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/9/1940 رینگۆ ستار (Ringo Starr)، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئینگلیزی لە شارى لیڤەرپول لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1963 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 18/9/1954 قەحتان قەحتانی، ئەکتەری بەحرەینی لە شارى محرەق لە بەحرەین لە دایکبووە، لە ساڵى 1973 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 18/9/1961 جیمس جۆزیف گاندولفینی، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى ویستوود لە ویلایەتى نیوجیرسى لە دایکبووە، لە رۆژى 19/6/2013 لە تەمەنى (51) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى رۆماى ئیتاڵیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/9/1970 جیمی هێندریکس (Jimi Hendrix)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى ناوچەى کنزیگۆن لە شارى لەندەن لە تەمەنى (28) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى  دوایى کردووە، لە رۆژى 27/11/1942 لە شارى سایتلى ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/9/1971 جادا پینکێت سمیس (Jada Pinkett Smith)، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و دەرهێنەرى ئەمریکی لە شارى بالتیمۆر لە گەورەترین شارى ویلایەتى مێریلاند لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/9/1973 جیمس مارسدن (James Marsden)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمریکی لە شارى ئۆکلاهۆما لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 18/9/1974 ئیکسزیبیت (ئەلفین ناسانیل جۆینز - Alvin Nathaniel Joiner)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى دیترۆیت گەورەترین شارى ویلایەتى میشیغانى ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 18/9/1979 ئەلیسون لوهمان، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى پالم سپرینگس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە بوارەکانى فیلم و دراما و شانۆدا کاردەکات.

- لە رۆژى 18/9/1979 ماغی بو غسن، ژنە ئەکتەری لوبنانی لە ناوچەى بەسالیم لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 18/9/1988 محەمەد حسێن شەهریار، شاعیرى ئێرانى لە شارى تاران بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1906 لە شارى تەبرێز لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/9/2005 مەرزیە فەریقی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد بەهۆى نەشتەرگرەى دڵ لە وڵاتى سوید لە تەمەنى (47) ساڵى کۆچى دوایى کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی لە سلێمانی و لە گردی سەیوان نێژرا. لە رۆژى 22/7/1958 لە شارى مەریوان لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە دایکبووە، بە یەکێک لە ژنە گۆرانیبێژە بە ئەزموونەکانی کورد دادەنرێت، لەتەمەنی ٩ ساڵانەوە حەزی لە گۆرانی و شانۆ بووە و چەندین جار لە خوێندنگاکەیاندا لە بۆنە و جەژنەکاندا، بەشداری چالاکییەکانى کردووە، لە ساڵى 1978 لە گەڵ ناسرى رەزازى هونەرمەند ژیانى هاوسەرى پێکدەهێنێت، لە ساڵی ١٩٨٠ چووە بۆ لای ناسر لە شاخ و ئەویش بوو بە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٨٥ لە گەڵ خانەوەدەکەیدا چووەتە تاراوگە و لە وڵاتى سوید وەکو پەنابەر ماوەتەوە و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنى چەندین گۆرانى و سروودى نیشتمانییە لەوانە: (سڵاو بۆ پێشمەرگە، لانکۆڵێ، ژنان، گیانەکەم بەئاسمانی شین، ماچی خودایی، شەش پەپولەکەم و .....هتد)، بەرلەوەى کۆچی دوایی بکات، ئەلبوومێکی گۆرانی کە لە (6) تراک پێکهاتبوو، ئامادە بوو بۆ بڵاوکردنەوە، تەنها کاری تۆمارکردنی دەنگی مابوو، بەڵام بەهۆى کۆچى دوایکردنى فریا نەکەوت کارى دەنگى بۆ بکات، دواتر دڵنیا ڕەزازی کچی بە دەنگی خۆی لە ساڵی (2006) بڵاویکردەوە.

- لە رۆژى 18/9/2018 رەسوڵی نادری، هونەرمەندی میللی بەنێوبانگی رۆژهەڵاتی کوردستان لە مەراسیمێکى شایستەدا لە شارى مەهاباد لە گۆڕستانی شوعەرا بەخاکسپێردرا، کە  لە رۆژى 17/9/2018 بە هۆى نەخۆشى کۆچى دوایى کردبوو، بەڵام بەهۆى خۆشەویستى لە رادەبەدەرى هاووڵاتیان کوردستان بە گشتى و رۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى لە رۆژى کۆچى دوایى بەخاک نەسپێردرا، لە ساڵی ١٩٣٣ له گوندی ئوزونتاشی سنوری مەهاباد لەدایکبووه و لە ساڵی ١٩٧٢ له شاری مەهاباد نیشتەجێ بووە، لە وتنى گۆرانی میللی و حەیران و گێڕانەوەی چیرۆک و بەیت و نوکتەدا دەستێکی باڵای هەبووە، کۆمەڵێک بەرهەمی بەنرخی لەدوای خۆی بۆ بەجێهێشتووین و خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەبی زارەکی کوردی کردووە.


ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو