مێژوی ئەمڕۆ 19/9

- لە رۆژى 19/9/1908 میکا فالتری (Mika Waltari)، رۆماننوس و شاعیر و وەرگێڕ و رۆژنامەنووسی فنله‌ندی لە شارى هلسنکى پایتەختى فنلەندا لە دایکبووە، لە رۆژى 26/8/1979 لە تەمەنى (70) ساڵى هەر لەو شارە بەهۆى نەخۆشى شێرپەنجى کۆیى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/9/1911 ویلیام گولدنگ (William Gerald Golding)، رۆماننوس و شاعیر و نوسەری ئینگلیزی لە شارى کۆرنوال لە دایکبووە، لە رۆژى 19/6/1993 لە تەمەنى (81) ساڵى بەنەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کرد و لە گوندى باورتشاک بەخاکسپێردراوە، لە ساڵى 1983 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 19/9/1927 روزماری هاریس (Rosemary Harris)، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و شانۆکاری ئینگلیزی لە شارى سوفولک لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1953 خەڵاتى شانۆى جیهانى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 19/9/1948 جیرمی ئه‌یرونز (Jeremy Irons)، ئه‌کته‌ر و شانۆکاری ئینگلیزی لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 خەڵاتى باشترین ئەکتەرى شانۆیى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 19/9/1967 زینایدا سربریاکوڤا (Zinaida Serebriakova)، ژنه‌ نیگارکێشی روسی لە تەمەنى (82) ساڵى لە پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/12/1884 لە شارى خارکیف لە ئۆکرانیاى ئێستا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/9/1970 تاکانوری نیشیکاوا، گۆرانیبێژ و ئەکتەری یابانی لە ناوچەى ساسۆ لە شارى شیگا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/9/1971 سانا لاسان (Sanaa Lathan)، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و شانۆکاری ئه‌مریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 خەڵاتى شانۆى جیهانى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 19/9/1974 دیڤید زیپیدا (david Zepeda)، ئه‌کته‌ر و شانۆکار و گۆرانیبێژ و پارێزەری مه‌کسیکی لە شارى نوگالیس لە ویلایەتى سانا کروز ویلایەتى مەکسیک لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 19/9/1977 ئه‌شره‌ف ئیحسان فه‌قیه‌، چیرۆکنوس و نوسه‌ری سعودی لە شارى قاهیرەىى پایتەختى میسر لە دایکبووە، بۆ یەکەمجار لە ساڵى 1997 کورتە چیرۆکى بڵاوکردۆتەوە.

- لە رۆژى 19/9/1984 کیفین زیگرس (Kevin Zegers)، ئه‌کته‌ری که‌نه‌دی لە شارى ودستۆکى کەندەدى لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بۆ یەکەمجار بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 19/9/1989 مبارک المانع، ئه‌کته‌ری کوێـتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 19/9/1989 شه‌زا جه‌وده‌ت، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە بینینى رۆڵدا بە تایبەتى لە درامادا سەرکەوتنێکى گەورەى بەدەستهێناوە.

- لە رۆژى 19/9/2018 جەمیل راتب (جەمال ئەبوبەکرد راتب)، ئەکتەر و شانۆکارى میسرى لە شارى قاهیرە لە تەمەنى (92) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کرد، لە رۆژى 19/8/1926 اە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو