لە تۆڕى کۆمەڵایەتى و لە پەیجى سەرەکى خۆى (تەڵعەت تاهیر)ى شاعیر بڵاوى کردۆتەوە کە رۆژى پێنجشەممە ٢٦/9/2019 لە چەمچەماڵ دەبێت و هەروەک دڵخۆشى خۆى دەربڕیووە بە دیداری ئازیزانى.
وابڕیارە کۆڕەکە رۆژى پێنجشەممە 26/9/2019 کاژێر (4:30) ى ئێوارە لە هۆڵى رۆشنبیرى چەمچەماڵ بێت.
تەڵعەت تاهیر لە چەند دێرێکدا
- لە رۆژى ۱۸/1/1973 لە شارۆچکەی مەخمور، سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.
- لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووە وە شیعر دەنوسێت.
- لە ساڵى 2018 بەشى خوێندنى تەکنیکى لە پەیمانگاى تەکنیکى شارى سلێمانى تەواو کردووە.
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندین گۆڤار و پاشکۆی ئەدەبی بووە.
- ئەندامی کارای یەکێتی نووسەرانی کوردە.
- ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە.
- جێگری سەرۆکی بنکەی رووناکبیری گەلاوێژ بووە تا رۆژی ٢٣/٤/٢٠١٩
- چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەدەبیاتی کوردی و جیهانییەوە بڵاوکردۆتەوە.
- چەند بەرهەمێکى چاپکراوى هەیە لەوانە:
- لەبەر ئاوازێک نایەوێ ببێتە گۆرانی، شیعر، ۲٠٠۹.
- دەرچوون لە سووڕیی نووسین، وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، 2018.
- بنەچەی سەوسەن، وەرگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، 2010.
- عەتری ئەو عاشقانەی مردن، وەرگێڕانی شیعر، کۆبەندی شیعرەکانی شاعیری عەرەب ئەدۆنیسە، 2016.
- ئارام بە هاملێت، شێتی ئۆفیلیا هەڵمژە، وەڕگێڕانی شیعری ئەدۆنیس.