بەیانى، کامکاران لە سلێمانى دەبن

وابڕیارە بەیانى 21/9/2019 کاژێر (5) ئێوارە لە شانۆی رۆمانی لە هەواری شار لە شارى سلێمانى گروپی کامکاران بەمەبەستی بەشداریکردن لە کەرنەڤاڵی ئاشتی بەشدارى بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش چەند ئەندامێکی گروپەکە ئێستاکە لە شارى سلێمانین، ساڵانە لەرۆژی جیهانی ئاشتیدا، رێکخراوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاشتی بەردەوام کەکاردەکات بۆ بنیادنانی ئاشتی و کەرنەڤاڵی نێودەوڵەتی.

ئەمساڵیش وا بڕیارە بەیانى لە شارى سلێمانى و رۆژى 24/9/2019  لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر چەند چالاکیەک ئەنجام بدرێن.

گروپى کامکاران لە چەند دێرێکدا:

لە ساڵی ١٩٦٥ لە شارى سنە وەکو تیپێکی بنەماڵەیی دەرکەوتن.

سەرپەرشتی گروپەکە لەسەرەتادا مامۆستا (حەسەن سورى) بووە کە خۆى ئامێرى ڤیۆڵۆنى ژەنیوە.

ساڵی ١٩٦٩ گروپەکە فراوانتر بووە و ژمارەیەک کۆنسێرتیان لەشارە کوردییەکان ئەنجام داوە.

ساڵی ١٩٧١، بەشێک لە ئەندامانى گروپەکە بەشێوەیەکى زانستى موزکیان خوێندووە، ەمەش بووەتە هۆى ئەوەى گگروپەکە فراوانتر بێت و ئەکادیمى تر بێت.

گروپەکە تێکەڵەیەکە لە هەردوو رەگەز و ژن رۆڵى بەرچاوى هەیە، هەمیشە ئەوە ڕەتدەکەنەوە کە بەبێ ژن هیچ چالاکیەکى هونەرى ئەنجام بدەن.

لە چەندین وڵات بەشدارى ڤێستیڤاڵى نێودەوڵەتیان کردووە و کۆنسێرتیان ئەنجامداوە.

چەندین کۆنسێرتیان بەمەبەستى کۆکردنەوەى کۆمەک و هاوکارى بۆ ئاوارە و هەژاران و منداڵان ئەنجامداوە.


ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو