هەردی سەلامی، دانە بە دانەى بڵاوکردەوە

هەردی سەلامی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و یوتیوب نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "دانە بە دانە " بڵاوکردەوە، تێکست و ئاوازی گۆرانییەکەی خۆى ئامادە کردووە، ئەفشین شوکری کاری میوزیکی بۆ گۆرانییەکە کردووە، رەهێڵ شۆڕش، کاری وێنەگرتنی بۆ وێنەی کەڤەری گۆرانییەکە کردووە،

هەردی سەلامی لەچەند دێرێکدا:

لە ساڵی ١٩٨٧ لە شارى سڵێمانی لەدایک بووە.

هونەرمەند و دەرهینەرە.

دەرچوی بەشی شانۆی پەیمانگی هەنەرە جوانەکانە.

سەرەتای دەرکەوتنی بە کاری دەرهێنەریدەستی پێکرد.

ئاوازی بۆ هەندێ هونەرمەند دادەنا و دواتر هاتە نێو جیهانی هونەرەیەوە.

خاوەنی چەندین کلیپ و بەرهەمی خۆیەتی کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە لە ناو خەڵکدا و هەوادارى تایبەت بەخۆشى هەیە.


ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو