مێژوی ئەمڕۆ 20/9

- لە رۆژى 20/9/1887 ئه‌حمه‌د فارس شدیاق، رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ری لوبنانی لە شارى ئیستەمبۆڵ کۆچى دوایى کرد، لە ساڵى 1804 لە گوندى عشقوت لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/9/1878 ئه‌پتۆن سنکلیر (Upton Sinclair)، رۆماننوس و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و چالاکوانی سیاسی ئه‌مریکی لە شارى بالتیمۆر لە ویلایەتى میریلاند لە دایکبوو، لە رۆژى 25/11/1968 لە تەمەنى (90) ساڵى لە شارى بوندبرۆک لە ویلایەتى نیوجێرسى کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 20/9/1909 غولام عەلى رەعدى ئازرخشى، شاعیر و مافپەر و ئەکادیمى ئێران لە شارى تەپرێز لە دایکبووە، لە رۆژى 6/8/1999 لە تەمەنى (90) ساڵى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بووە و نازناوى زانستى پرۆفیسۆر بووە و وانەى ئەدەبى بەراوردکارى لە زانکۆى تاران وتۆتەوە.

- لە رۆژى 20/9/1918 جۆرج موس، مێژوونوسی ئه‌ڵمانی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/9/1934 سۆفیا لورین، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئیتالی لە شارى ناپۆلى لە دایکبوو، لە ساڵى 1950 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 20/9/1944 مه‌جدی وه‌هبه‌، ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 4/2/1990 لە تەمەنى (45) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى غردقە لە میسر کۆچى دوایى کرد، لە ساڵى 1967 تاکو ساڵى 1990بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 20/9/1946 یه‌که‌مین خولی ڤیستیڤاڵی سینه‌مایی کان (Festival de Cannes) کرایەوە، کە که‌ به‌هۆی جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه‌ دواخرابوو،‌ کردنه‌وه‌که‌ی یەکەمین خولیش به‌رنامه‌ داڕێژراو بوو له رۆژانى‌ 1/9/  بۆ 20/9/1939، ڤیستیڤاڵی سینه‌مایی کان یەکێکە ڤیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکان، بۆیە بەو ناوەش ناونراوە، چونکە ڤێستیڤاڵەکە لە شارى کان لە باشورى فەڕەنسا ئەنجامدەدرێت و هەموو ساڵێکیش بە ئامادەبوونى باشترین ئەکتەرەکانى جیهان لە مانگى پێنج خەڵاتى زێڕینى ڤێستیڤاڵ دابەشدەکرێت بۆ باشترین فیلم.

- لە رۆژى 20/9/1947 حسێن حوزنی موکریانی (حسێن عەبدولەتیفى ئیسماعیل) مێژوونوسی کورد لە شارى بەغدا کۆچى دوایى کرد و تەرمەکەى هێنراوەتە شارى هەولێر و بەخاک سپێردرا، لە رۆژى 12/9/1893 لە شارى مهاباد لە دایکبووە، بە یەکەم مێژوونوسی کورد دادەنرێت لە سەدەی بیستەمدا، ساڵی (١٩١٥) لەشاری‌ حەلەبی‌ ڕۆژئاوای‌ کوردستان چاپخانەیەکی بچوکی‌ پێکەوە ناوە  بۆ بڵاوکردنەوەی ئەدەب‌ و مێژووی کوردی و ساڵی (١٩٢٥) هاتووەتە ڕواندزو چاپخانەی زاری کورمانجی دامەزراندووە، بەڵام بەهۆى هەڵوێستەکانى دوورخراوەتەوە بۆ شارى بەغدا تا ئەو رۆژەى کۆچى دوایى کرد هەر لەو شارە ژیاوە، لە ماوەى تەمەنى خۆیدا چەندین کتێبى نووسیووە دەربارەى مێژووى کورد، هەروەک چەندین وتارى لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە، شارەزایەکى زۆریشى لە زمانەکانى (عەرەبی، ھیندی ، تورکی ، فارسی ، فەڕەنسی و ڕووسیدا ) هەبووە.

- لە رۆژى 20/9/1956 گاری کۆل (Gary Cole)، ئه‌کته‌ر و شانۆکارى ئه‌مریکی لە شارى بارک ریج لە ویلایەتى ئیلۆنى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/9/1957 جان سیبیلیوس (Jean Sibelius)، مۆسیقاری فنله‌ندی لە شارى یارفنبا لە تەمەنى (91) ساڵى بەهۆى نەخۆشى کۆچى دوایى کرد، لە رۆژى 8/12/1865 لە شارى هامینلینا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/9/1958 غه‌سان مه‌سعود، ئه‌کته‌ری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، مامۆستاى پەیمانگاى باڵاى هونەرى شانۆیە لە شارى دیمەشق.

- لە رۆژى 20/9/1967 کریستین جۆنستۆن (Kristen Johnston)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى واسنتۆن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/9/1971 جیورجیوس سفریس، شاعیری یۆنانی لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى ئەسینا کۆچى دوایى کرد، لە رۆژى 13/3/1900 لە شارى ئیزمیرى تورکیا لە دایکبووە. لە ساڵى 1963 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 20/9/1975 سان جون بیرس (Saint-John Perse)، شاعیر و دیبلۆماسی فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (88) ساڵى لە شارى هیریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/5/1887 لە شارى بوانت ئاه بیتر لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 20/9/1980 مهرزاد مرعشی (Mehrzad Marashi)، گۆرانیبێژی ئێرانى ئه‌ڵمانی لە شارى تاران لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 دەستى بەکارى هونەرى کردووە، لە تەمەنى (6) ساڵى بەهۆى شەڕى عێراق و ئێران لەگەڵ خێزانەکەى روویان کردۆتەوە ئەڵمانیا و لە شارى هامبۆرگ نیشتەجێ بوونە، لە تەمەنى (12) ساڵى خۆشەویستى بۆ موزیک هەبووە و گۆرانى وتوە.

- سەر لە ئێوارەى رۆژى یەکشەممە 20/9/1992 موسا عه‌نته‌ر، نووسەر و ڕۆشنبیر و تیکۆشه‌ر و رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی کورد لە گەڕەکى سەیران تەپە  لە تەمەنی 72 ساڵیدا لە شاری دیاربەکر لە باکووری کوردستان لەلایەن چەند کەسێک تیرۆرکرا و له‌ گوندی ئاکارسوی ماردین بەخاکسپێردراوە، لە ساڵی 1920 لە گوندی زڤینگێی پارێزگای نوسێبین لە دایکبووە و به‌ ئاپۆ موسا ناسراوە و بە شه‌هیدی رێگای ئازادی راده‌ربڕین داده‌نرێت له‌ تورکیا.، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە نوسێبین و ئەدەنە تەواو کردووە و لە زانکۆی ئیستانبوڵ خوێندنى یاسای خوێندووە. لە سەرەتای لاوێتیەوە تێکەڵ بە کاری سیاسی و کولتووری بووە و سه‌رۆکی ئینستیتوی کورد له‌ ئیستانبول بووە، لەگەڵ ژمارەیک هاوڕێى (کۆمەڵەى هێڤى)یان دەرکردووە، کە کۆمەڵەیەکى روناکبیرى و کلتورى بووە، لە ساڵى 1959 لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانى دەستگیر دەکرێت، به‌ درێژای ژیانی  زیاتر لە (11) ساڵ  زیندانى بووه‌، ژیانی کراوەتە  فیلمێکى سینەمایى بەناوى (موسای بێ گۆچان)، سەرپەرشتى چەندین رۆژنامە و گۆڤارى کردووە، خاوەنى چەندین کتێبە دەربارەى مێژوو و ئەدەب و فلکلۆرى کوردى، خەڵاتێکى تایبەت بەناویەوە کراوە بەناوى (خەڵاتى موسا بۆ رۆژنامەوانى) لە ساڵیادى تیرۆکردنیدا لە پێشبڕکێیەکى تایبەتدا دەدرێتە رۆژنامەنووسێکى سەرکەوتوو.

- لە رۆژى 20/9/1999 تەحیە کاربۆکا (بەدەویە محەمەد عەلى نیدانى)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە تەمەنى (80) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 22/2/1919 لە شارى ئیسماعیلیە لە دایکبووە، لە ساڵانى 1935 تا 1998 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 20/9/2011 مه‌حمود سایمه‌، ئه‌کته‌ری کۆمیدى ئه‌رده‌نی لە نەخۆشخانەى ئیستقلال بەهۆى وەستانى کلیەکانى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1961 لەدایکبووە.


ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو