مێژوی ئەمڕۆ 21/9

- لە رۆژى 21/9/1822 والتەر سکۆت (Walter Scott)، رۆماننوسى ئیسکەتلەندى لە شارى شارى میلۆرز لە تەمەنى (21) ساڵى بە جەڵتەى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/8/1832 لە شارى ئەدنبرەى پایتەختى ئیسکەتلەندا لە دایک بووە.

- لە رۆژى 21/9/1866 هربرت جۆرج ویلز (Wells Herbert George)، ئەدیب و روشنبیر و رۆژنامەنس و مێژونوسى ئینگلیزى لەشارى کێنت لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 13/8/1946 لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 21/9/1912 تشاک جۆنز (Chuck Jones)، شێوەکار و دەرهێنەرى ئەمەریکى لەشارى واشنتۆن لە دایکبووە، لە رۆژى 22/2/2002 لە تەمەنى (89) ساڵى لە کالیفۆرنیا بە نەخۆى شکۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 21/9/1918 خوان خوسیە ئەریۆلا (Juan José Arreola Zúñiga)، نووسەرى مەکسیکى لە شارى سیوداد جوسمان لە مەکسیک لە دایکبووە، لە رۆژى 3/12/2001 لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى گوادالاخا لە مەکسیک کۆچى دوایى کردووە.

- لە ۆژى 21/9/1931 لارى هاگمان (Larry Hagman)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى فۆرت وورس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە،  لە رۆژى 23/11/2012 لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى دالاس لە ویلایەتى تەکساس بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 21/9/1946 سهیر مرشدى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى تەنتا لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1958 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 21/9/1946 خەلیل مورسى، ئەکتەرى میسرى لە رۆژى 5/8/2014 لە دایکبووە، لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى قاهیرە بەهۆى نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 21/9/1947 ستیڤن کینگ (Stephen King)، رۆماننوس و چیرۆکنوس و ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى بۆرتلاند لە ویلایەتى مین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/9/1950 بیل مۆرى (William James Murray)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى ئیفانستۆن لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1973 دەستى بەمارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 21/9/1960 رۆب مۆرۆ، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/9/1965 چێریل هاینز (Cheryl Hines)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى میامى بێچ لە ویلایەتى فلۆریدا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/9/1967 فەیس هیل (Faith Hill)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى میسیسبى ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 21/9/1971 لۆک وێلسن (Luke Wilson)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى دالاس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/9/1974 والتر برینان (Walter Brennan)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى ئۆکسنارد لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە تەمەنى (80) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/7/1894 لە شارى لین لە دایکبووە، لە ساڵى 1925 تا 1974 کارى هونەرى ئەنجامداوە.

- لە رۆژى 21/9/1979 نەسرین ئەحمەد، ژنە ئەکتەرى میسرى لە کوێت لە دایکبووە، کارە هونەرییەکانى لە کۆێت ئەنجام دەدات، لە ساڵى 1997 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 21/9/1980 رۆبەرت هۆفمان (Robert Hoffman)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى گینزڤیل لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/9/1980 کارینا کاپور (Kareena Kapoor Khan)، ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمباى لە خێزانێکى هونەردۆست لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/9/1981 شەیما عەلى، ئەکتەرى ئێرانى لە کوێت لە دایکبووە، کارە هونەرییەکانى لە کوێت ئەنجام دەدات، لە ساڵى 1999 کارى هونەرى ئەنجام دەدات.

- لە رۆژى 21/9/1983 ماجى گرەیس (Maggie Grace)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى کۆلۆمبۆس لە ویلایەتى ئۆهایۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/9/1983 فایزە ئەحمەد، ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى، کە لە بنەڕەتدا سورییە لە شارى قاهیرە لە تەمەنى (52) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/12/1930 لە شارى سیدا لە سێهەمین گەورەترینى لوبنان لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو