هونەرمەندێکى کورد زیندانی ده‌کرێت

هونەرمەندى کورد هۆزان جانێ، بەهۆى بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی کاریکاتێریی ئەردۆغان لە پێگەی فەیسبوکی خۆیەوە، تۆمەتی بێڕێزیکردن بە سەرۆک کۆماری خراوەتە پاڵ، بەمەش دادگای تورکیا بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای زیاتر لە ساڵێک زیندانی بەسەریدا، سەپاندنى ئەو سزایە و ئەوتۆمەتى دراوەتە پاڵى هۆکارەکەى دەگەرٍێتەوە بۆ بەشداریکردن لە کەمپەینەکانی هەدەپە لە هەڵبژاردنی حوزەیرانی (2018).

‎نەورۆز ئاکڵان پارێزەری هۆزان جانێ رایگەیاند: ''بریکارەکەم هونەرمەندە و وەک کارێکی هونەری ئەو پۆستەی کردوە و مەبەستی بێڕێزیکردن نەبوە، بەڵام پێگەیەکی ساختە بەناوی هۆزان جانێ هەمان وێنەی ئەکاونتەکەی هۆزانی وەرگرتوە و بڵاویکردوەتەوە و لەو رێیەوە بێڕێزی بە سەرۆکی تورکیا کردوە، ئەمەش بوەتە بەڵگەی دادگا بۆ تۆمەتبارکردنی''.

دواى زیتدانى کردنیشى، هۆزان جانێ له‌ زیندانه‌وه‌ نامه‌یه‌کی بۆ بۆ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ ناردوە، کە باس لە بارودۆخى خۆى دەکات، کە لە زینداندا دۆخیان زۆر خراپە، وا بڕیاریشە‌ مێرکڵ له‌ کۆتایی هه‌فته‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان کۆببێته‌وه‌. بە‌ گوێره‌ی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، به‌هۆی دۆسیه‌ی سیاسی ئێستا له‌ تورکیا (5) هاووڵاتیی که‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیایان هه‌یه‌ له‌ زینداندان، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئه‌م ئه‌م ژماره‌یه‌ زیاتر بێت، چونکه‌ زۆر جار ده‌وڵه‌تی تورکیا دره‌نگ زانیاری به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌دات ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستگیری کردوون.

هۆزان جانێ لە چەند دێرێکدا:

هونەرمەندێکى دیارى کوردە.

هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانییە.

بەر لەوەى دەستگیر بکرێت لە  شاری کۆلن لە ئەڵمانیا دەژیا.

لە فیلمێکدا له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ به‌شداری کردووه،‌ که‌ ناوەڕۆکەکەى باس له‌ تێکۆشانی دژ به‌ داعش ده‌کات..

له‌هه‌ڵبژاردنی24/6/2018 پشتگیریی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)ى کردووە.

لە  شاری ئه‌دیرنه‌ى تورکیا له‌گردبوونەوەیەکدا ده‌ستگیر کرا.


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو