مێژوی ئەمڕۆ 22/9

- لە رۆژى 22/9/1892 بول میونی، ئه‌کته‌ر و شانۆکاری ئه‌مریکی لە دایکبووە، لە رۆژى 28/5/1967 لە تەمەنى (71) ساڵى بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە. لە ساڵى 1929 – 1962 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 22/9/1939 ئوسامه‌ عه‌باس، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە بەشێکى کارەکانى لە شانۆدا رۆڵى کۆمێدى دەبینێت.

- لە رۆژى 22/9/1964 بونی هنت (Bonnie Hunt)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى شیکاگۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/9/1966 مسته‌فا قه‌مه‌ر، گۆرانیبێژی میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 22/9/1966 دوروسی لامور (Dorothy Lamour)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى هۆلیود لە ویلایەتى کالفۆرنیا بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/12/1914 لە شارى لویزیانا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/9/1971 سمیره‌ وەهیبی، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری عومانی لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 22/9/1974 دینا خنجی، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و شانۆکاری به‌حره‌ینی لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 22/9/1980 ئه‌ریام، ژنه‌ گۆرانیبێژی ئیماراتی لە شارى شارقیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 22/9/1986 ریهام حەجاج، ئەکتەرى میسرى لە شارى میلانۆى ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە ساڵى 2010 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 22/9/1989 ئیرفینگ برلین (Irving Berlin)، ئاوازدانه‌ری ئه‌مریکی لە تەمەنى (101) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/5/1888 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/9/1999 جۆرج سی سکۆت (George C. Scott)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوس بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/10/1927 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/9/2013 عەبدولنەبى حجارى، رۆماننوس و راگەیاندکار کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1938 لە شارى دیمەشق لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/9/2014 یوسف عید، ئه‌کته‌ری میسری بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/11/1948 لە قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/9/2017 نادر گولچین، گۆرانیبێژى ئێرانى لە تەمەنى (81) ساڵى کۆچى دوایى کرد، لە رۆژى 1/12/1936 لە شارى رشت لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو