Dayki_bahman.jpg

دایکی دەرهێنەر و سینەماکارێکی کورد دەستگیر کرا

دوێنێ یەکشەممە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، کە رۆژى 21/9/2019 هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە فڕۆکەخانەی خومەینی لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە وێڕای رێگری لە گەشتی دایکی بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەری کورد بۆ دەرەوەی وڵات، هاوکات دەستگیریشیان کردوە،

بەهمەنى قوبادیش، هەواڵی دەستگیرکردنی دایکی لە فڕۆکەخانەکە، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک پشتڕاستکردۆتەوە. و بە هەردوو زمانى ئینگلیزى فارسى بەچەند دێرێک بۆ هەوادارى نوسیویەتى: "بەداخەوە ئێستا ئاگادارکرامەوە کە دایکە پیرم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە."

دایکی بەهمەنی قوبادی، ناوی (ئێران حەمزەیی)ە.


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە