د. کوردستان موکریانی: عەبدوڵڵا پەشێو کاتێک کە منی ناسی، بەڕاستی منی خۆشویست

د. کوردستان موکریانی، ژنە ئەدیب و نووسەری کورد دەڵێت: "عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیر خۆشی ویستووە بەڵام، بوێری ئەوەی تێدا نەبووە پێی بڵێت کە خۆشی دەوێت".
لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنى کەناڵى رووداودا لەبارەی بوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوان خۆیی و عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیردا دەڵێت:" پەشێو کاتێک کە منی ناسی، بەڕاستی منی خۆشویست، هەندێک شیعری بۆ من نووسیوە، دەزانم کامانەن ئەو شیعرانە، یەکێک لەوانە وا بزانم کراوەتە گۆرانیش (بەڵێن بدە)"یە.
هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پەشێو کاتێک لە ژیانی ئەودا پەیدابووە خەریکى تەواوکردنی خوێندن بووە لە دەرەوەی وڵات و خوێندن هەموو مێشکی داگیرکردبوو، ئەوسا هیچ پرۆژەی خۆشەویستی لە ژیانیدا نەبووە و هیچ ئامادەییەکیشى نەبووە بۆ پێکهێنانی ژیانی خێزانی.
لەبارەی ئەوەی کە دەڵێن عەبدوڵڵا پەشێو کودستانی جێهێشتووە و ڕووی لەهەندەران کردووە لەبەر خۆشەویستەکەی، د. کوردستان دەڵێت: "دەڵێن کوردستانی گەورەی جێهێشت لەبەر کوردستانی بچووک".
موکریانی لەبارەی ئەوەی پەشێو هیچ کاتێک جگە لەوەی خۆشەویستی بەشیعر بۆ دەربڕیوە، ڕووبەڕوو پێی وتووە کە خۆشی دەوێت، دەڵێت:" نەخێر، ئەو بوێریەی تێدا نەبوو بەداخەوە." دەشڵێت، زۆر حەزی کردووە پەشێو ئەو بوێریەی تێدا بووایە.


ئەم بابەتە 117 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو