مێژوی ئەمڕۆ 23/9

- لە رۆژى 23/9/480 پێش زاین یوربیدیس (Euripides)، شاعیر و شانۆکاری گریکی لە شارى سالامیس لە دایکبووە، لە ساڵى 406 پێش زاین لە شارى بیلا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/9/1241 سنوری سترلسون (Snorri Sturluson)، مێژوونوس و شاعیر و رەخنەگر و رۆماننوس و سەرکردەی سەربازی و ئایسلەندی کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1179 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/9/1835 فینشینسۆ بیلینى (فینشینسۆ سالفاتۆرى کامیلۆ فرانسیسکۆ بیلینى - Vincenzo Salvatore Carmelo Francesco Bellini) ئاوازدانەرى ئیتاڵى لە پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/11/1801 لە دووەمین گەورەترین شارى قتانیەى جەزیرەى سەقلیەى باشورى ئیتاڵیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/9/1901 یاروسلاف سیفرت، ئەدیب و شاعیری چیکۆسلۆفاکی لە دایکبووە، لە رۆژى 10/1/1986 لە تەمەنى (85) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1984 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 23/9/1930 ری چارلز (Ray Charles Robinson)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە دایکبووە، لە رۆژى 10/5/2004 لە تەمەنى (73) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/9/1940 سەید حیجاب، شاعیری میسری لە شارى دقهەلیەى میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 25/1/2017 لە تەمەنى (77) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/9/1943 خۆلیۆ ئیجلسیاس (Julio Iglesias)، گۆرانیبێژی ئیسپانی لە شارى مەدرید لە دایکبووە، جگە لەکارى هونەرى یاریزانى تۆپى پێ بووە وەکو پارێزەرى گۆڵ.

- لە رۆژى 23/9/1943 ئەنتۆنیۆ تابوکی (Antonio Tabucchi)، نوسەری ئیتاڵی لە شارى بیزا لە دایکبووە، لە رۆژى 25/3/2012 لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لشبۆنە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/9/1944 غمام هەمەدانى (محمد یوسف مجتەهەد هەمەدانى)، شاعیرى ئێرانى لە تاران کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1875 لە نەجەف لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/9/1967 فجر السعید، ژنە نوسەری کوێتی لە  کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 23/9/1972 ئەمال زاید، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (61) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/9/1910 لە دایکبووە، لە ساڵى 1939 تاکو ساڵى 1972 بەشدارى کارى هونەرى کردووە، لەسەرەتاى کارى هونەریشى لە ساڵى 1939 لەگەڵ ئوم کەلسوم لە فیلمێکدا رۆڵى بینیووە.

- لە رۆژى 23/9/1973 بابلۆ نیرۆدا، شاعیر و ئەدیبى چیلی کۆچى دوایى کردووە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 23/9/1973 پابلۆ نیرودا (Pablo Neruda)، شاعیر و ئەدیبى چیلى لە شارى سانتیگۆى چیلى لە تەمەنى (69) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/7/1904 لە شارى بارال لە دایکبووە، لە ساڵى 1971 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 23/9/1977 سوزان تەمیم (سوزان عەبدولستار تەمیم)، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە رۆژى 28/7/2008 لە تەمەنى (30) ساڵى لە دوبەى تیرۆر کراوە، لە ساڵى 1996 تاکو ساڵى 2006 کارى هونەرى ئەنجامداوە.

- لە رۆژى 23/9/ 1981 نتالی هۆرلەر (Natalie Horler)، ژنە گۆرانیبێژی ئەڵمانی لە شارى بۆن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/9/1991 کى (کیم کى بوم - Kim Ki-bum)، گۆرانیبێژى کۆریاى باشور لە شارى دایگو لە دایکبووە.، لە ساڵى 2008 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 23/9/2006 مالکۆلم ئارنۆلد، مۆسیقاری ئینگلیزی لە شارى نۆرفۆلک لە تەمەنى (84) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 21/10/1921 لە شارى نورسامبتۆن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/9/2016 محەمەد حەسەن دهلاوى، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/10/1946 لە رۆژهەڵاتى کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 2014 کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 23/9/2019 ئەنوەر شێخانی، شانۆکارى کورد بە هۆى تووشبون بەنەخۆشى شێرپەنجە لە وڵاتى ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردوە، لە ساڵى 1951 لە دایکبووە، دەستپێکی کاری ھونەری بۆ ساڵی 1970 دەگەڕێتەوە لە تیپی پێشڕەوی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، یەکەمین شانۆ بەناوی (سەرەتان) بەشداری تێدا کرد، بەڵام بۆ تۆماری تەلەفزیۆنی ناوەکەی گۆڕا بۆ (مارەیی)،  لە نەورۆزی 1973 بە تۆمەتی کارى سیاسی دەستگیر دەکرێت دەگوازرێتەوە بۆ زیندانیەکانى دیوانیە، لە ساڵی 1976 بووەتە بەڕێوبەری ھونەری کۆمەڵ و ھونەر و وێژەی کورد لە مەڵبەندی گشتی، لە رۆژى 31/3/1991 لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەندى دیکە کۆمەڵەی ھونەرمەندانی کوردستان/ لقى هەولێریان دامەزراندوو، لە ساڵی 1998 دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای ھونەرمەندانی کورردستان بووە و (4) ساڵیش سکرتێری گشتی سەندیکا بووە،  رۆڵێکى گرنگى بینییوە لە یەکگرتنەوە هەر دوو رێکخراوى یەکێتى ھونەرمەندانی کورردستان و سەندیکای ھونەرمەندانی کورردستان، زیاتر لە 60 کاری شانۆیی وەکو ئەکتەر و بەڕێوەبەری بەرهەم و دەرهێنان بەشداری کردووە، وەکو ئەکتەرو بەرھەم ھێنەر بەشداری نزیکەی لە 10 فیلمی سینەمایی ناوخۆیی و جیهانى کردووە، سەرپەرشتی و بەشداری دەیان درامای کردووە و رۆڵی سەرەکی ھەبووە لە دەیان کورتە فیلم، بەشداری چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و خاوەنی چەندین خەڵاتى رێزلێنانە، ساڵی 2018 لە شاری هەولێر، بەهۆی 50 ساڵ خزمەت لە بواری هونەردا، مەراسیمێکی رێزلێنانی بۆ سازکرا.


ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو