پێشکەشکارێکى بەرنامەى هونەرى تووشى نەخۆشیەکى کوشندە بووە

دلێر تیلی پێشکه‌شکاری که‌ناڵی ڕووداو کە بەرنامەى هونه‌ری پێشکەش دەکات، له‌ڕێی ستۆری هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌که‌ی‌ له‌ ئینستگرام ئاشکرای کرد توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بووه. ناوبراو یەکێکە لەو پیِشکەشکارانەى بەردەوام لە ڤێستیڤاڵەکانى هونەر بەتایبەتى سینەما بەرنامەى تایبەتى پێشکەش کردووە.
بڵاوبونەوەى ئەم هەواڵە هاوڕێ و کەس و کار و بینەرانى نیگەران کردووە، بۆیە به‌رده‌وام وێنه‌ی‌ پشتیوانی و هاوکاره‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه و هیوای زوو چاکبونه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌خوازن.
دلێر جگە لەپێشکەشکردنى بەرنامەى هونەرى، پێشکه‌شکاری به‌یانیانی که‌ناڵی ڕووداوه.
هاوسه‌رگیری کردووه‌ و خاوه‌نی سێ منداڵه‌.


ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو