باشترینەکانى 2019 خەڵاتکران

لە رێورەسمێکى شایستەدا بە ئامادەبونى ژمارەیەکى زۆر لە ئەکتەرانى هۆلیود، حەفتا و یەکەمین ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەلاتەکانى (ئیمى - Emmy) لە هۆڵى مایکرۆسۆفت شاری لۆس ئەنجەلۆس لە ویلایەتى کایفۆرنیاى ئەمەریکا بەڕێوەچووە.
لەناو خەڵاتەکاندا زجیرە درامای کۆمیدی بەریتانی (Flybag) توانی چوار خەڵات بەدەست بێنێت ئەویش خەڵاتەکانی (درامای کۆمیدی، باشترین سیناریۆ، باشترین ئەکتەری سەرەکی و باشترین دەرهێنەر).
زنجیرە درامای (Game of throny) خەڵاتی باشترین زنجیرە درامی تەلەفزیۆنی وەرگرتووە بۆتە بوارەی دوو خەڵات.
پڕۆگرامی (Black Mirror Bandersnatch) خەڵاتی باشترین پڕۆگرامی تەلەفزیۆنی بەدەستهێنا .
بۆ باشترین بەرنامەى پێشبڕکێش (RuPauls Drag Race) خەڵاتى وەرگرت.
ئەمە جگە لەوەى چەندین خەڵاتى دیکە بۆ بوارەکانى فیلمى کورت، بەرنامەى هەمەڕەنگ و بوارەکانى دیکە خەڵات ئامادەکرابوون.


ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو