چه‌مچه‌ماڵ،‌ شانۆیی (گرفته‌کانی پیاوێکی مردوو) نمایشکرا

لە چەند رۆژى رابردوودا کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی کورد لقی چه‌مچه‌ماڵ،‌ به‌هاوکاری به‌شی رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ له‌هۆڵی رۆشنبیری چه‌مچه‌ماڵ شانۆیی (گرفته‌کانی پیاوێکی مردوو)ی نمایشکرد.

چیرۆکی شانۆگه‌رییه‌که‌ باس له‌ به‌شێکی زۆری ئه‌و گرفتانه‌ ده‌کات که‌ ئێستاکە‌ زۆرێک له‌ خێزانه‌کان دووچاری بوونەتەوە و ناوه‌ڕۆکەکەى زیاتر وردبۆتەوە لەلایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی خێزان، که‌ ژن دوای مردنی مێرده‌که‌ی و جیابوونه‌وه‌ی چی به‌سه‌ر ژیانی دێت، کە ئایا دووباره‌ ده‌ست بەژیان دە‌کاته‌وه‌ یان نا؟، کە ئەم بابەتەش کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی خێزانیی نێو زۆربەی کۆمەڵگەکانە.

شانۆیی (گرفته‌کانی پیاوێکی مردوو) نووسینی (کامەران شەهلای)یەو (مەریوان هەڵەبجەیی کردوویەتی بەکوردی) و (ئیدریس شه‌وکه‌ت) کاری دەرهێنانی بۆ کردووەو هەریەکە لە (محه‌مه‌د گه‌رمیانی، ره‌نده‌ محه‌مه‌د، رێباز عوسمان) رۆڵییان تێدا بینوە.

پێشتریش و هەر لەم مانگەدا هەمان شانۆگەرى له‌ ته‌لاری هونه‌ر لە هۆڵی چێواری سلێمانی نمایش کرابوو.


ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو