مایکڵ جاکسۆن و چەندین زانیارى

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ کە لەسەر ژیانى مایکڵ جاکسۆن هونەرمەندى پۆپ و ئەکتەر ئاوازدانەرى ئەمەریکا کۆکراونەتەوە، مایکڵ خەونى گەورەى هەبووە، هەر ئەمەش واى لە رۆژنامەنووسان و شارەزایان کردووە دواى مردنیشى زانیارى ورد لەسەر ژیانى کۆبکەنەوە بۆ ئەوەى بزانن خەون و هیواکانى مایکڵ چى بووە، ئەمەى خوارەوە بەشێکن لە کار و خەونەکانى بۆ ئەوەى زیاتر و باشتر بژێت.

- دەیویست (150) ساڵ بژی، بۆ ئەمەش (12) پزیشکی تایبەتی لە ماڵەکەی خۆی دامەزراند بوو.

- رۆژانە پزیشکەکان پشکنینیان بۆ دەکرد هەر لە تاڵەکانی قژی تاکو نینۆکەکانی پەنجەی پێی .

- هەموو ژەمێک خواردنەکانی لە تاقیگە پشکنینی تەواوى بۆ دەکرا ئینجا خواردنەکەى دەخوارد.

- رۆژانە (15) کەس وەرزشیان پێ دەکرد و ڕێنمایی پێویستان پێ دەدا سەبارەت بە هەڵسوکەوتەکانی ژیانی ڕۆژانەی .

- شوێنی خەوتنەکەی بە شێوەیەکی تەکنەلۆژیای نایاب دروست کرابوو، بۆ ئەوەی لە کاتی خەوتن ئۆکسجین ڕێکبخات .

- پێشوەخت ئەندامی لاشەی کۆمەڵێک مرۆڤی کڕیبوو، بۆ ئەوەی هەر کاتێک پێویستی بە ئەندامێکی لاشەی مرۆڤ بێت، پەکی نەکەوێت و بە زووترین کات بەردەست بخرێت، بۆ ئەوەی ژیانی خۆی لە مردنێکی لەناکاو ڕزگار بکات .

- ئەم مرۆڤانەی مایکڵ جاکسۆن گرێبەستی کڕینی ئەندامانی لاشەی لەگەڵ واژۆ کردبوون بە بەردەوامی لەلایەن چەند پزیشکێکی تایبەت و شارەزاوە چاودێری دەکران .

- یەکەم هونەرمەندە لە مێژوودا زۆرترین نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەنجام درابێت، بە جۆرێک گەیشتبووە ڕادەی ئاڵودەبوون بە نەشتەرگەری جوانکاری

- سەیرترین و پڕخەرجترین نەشتەرگەری لە ساڵی 1987 بۆ ئەنجامدرا بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار بۆ گۆڕینی پێستی تا وەک کەسێکی سپی پێست دەرکەوێ .

- بۆ ماوەی ۲٥ ساڵ هیچ هەنگاوێکی نەدەهاویشت بەبێ ڕاوێژکردن بە پزیشکەکانی.

- ئەو هەموو خۆپارێزی و ئامادەکاریە پێشوەختە بۆ ئەوەبوو (150) ساڵ بژی، بەڵام هەموو پلان و ئامادەکارییەکان شکستیان هێنا.

- پزیشکە تایبەتیەکانی هەموو هەوڵێکیان دا بەڵام بێ سوود بوو ، تەنانەت داوای پاڵپشتی کرا لە چەندین پزیشکی بەناوبانگی تر لە لۆس ئەنجلۆس و کالیفۆرنیا بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانی لە چنگی مردن دەریبهێنن .

- (۲۱) یەک جار ناوی لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەیەکان تۆمارکراوە.

- خاوەنی پڕ فرۆشترین ئەلبوومی گـۆرانییە لە مێژوودا.

- یەکەم گۆرانیبێژە لە مێژوودا خاوەنی زۆرترین خەڵاتی ڕێزلێنانە .

- یەکەم گۆرانیبێژە دوای مردنیی ساڵانە چەندان ملیۆن دۆلار دەچێتە سەر حسابە بانکیەکەی .

- تەنانەت دواى مردنیشى کەل و پەلەکانى بە نرخێکى خەیاڵى دەفرۆشرێت، خانەی جولیان نرخی (100) هەزار دۆلاریان لەسەر چاکەتێکی ڕەشی دانابوو، کە لە ساڵی 1987 بۆ 1989 لە کاتی گەشتە هونەریەکەی بۆ ئەلبوومی (باد) پۆشیبووی، بەڵام بە (298) هەزار دۆلار فرۆشرا.

 

بەشێک لە ژیانى مایکڵ جاکسۆن:

- ناوى تەواوى: مایکڵ جۆزیف جاکسۆن (Michael Joseph Jackson)

- لە رۆژى 29/8/1958 لە شارى گارى (ئەندیانا)ى ئەمەریکا لە دایکبووە.

- حەوتەمین کوڕی بنەماڵەکەی بووە، کە لە (9) خۆشک و برا پێکھاتبوون (مایکڵ، رۆبی، جاکی، تیتۆ، جیرمان، لاتۆیا، مارلۆن، براندی، جانێت).

- لە تەمەنی منداڵیدا ھەمیشە ھەستى بە تەنیایی کردووە و پەشیمان بووە لەوەی باوکێکی وەک (جۆزیف)ى هەبووە، بۆیە ھەمیشە بە تەنیا گریاوە.

- بۆ یەکەمجار لە تەمەنی (11) ساڵیدا لەسەر تەختەی شانۆ دەرکەوت کاتێک ئەندامی تیپی (جاکسۆن فایف) بوو کە لە خێزانی مایکڵ پێکھاتبوو.

- لە تەمەنی (5) ساڵیدا لە ئاھەنگەکانی سەری ساڵ و لە خوێندنگا گۆرانی وتوە.

- لە ساڵی ١٩٦٤ برا گەورەکەی (جاکی) کاتێک تیپێکی مۆسیقای دامەزراندن بەناوی (جاکسۆن برازەرس) و مایکل لەگەڵ براکانی وەک کورەس گۆرانی وتوە و سەمای کردووە.

- لە ساڵی ١٩٧١ ئەو دەمەی تەمەنی (13) ساڵ بووە بە تەنیا دەستی بە گۆرانی وتن کرد و چەندین ئەلبوومی بڵاوکردەوە کە سەرکەوتنی بێ وێنەی تۆمار بەدەستھێنا.

- لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوودا جاکسۆن یەکەم رەش پێست بوو بگاتە ئاستێکی جیھانی بەرز و ئاراستەی گۆرانی جیھانی لە گۆرانی ئاساییەوە گۆڕی بۆ (گۆرانی ناوبانگ دەرکردن و دروستکردن).

- رێکخراوێکی خێرخوازی تایبەت بەخۆی هەبوە، کە ھاوکاریی پێشکەش بە (39) رێکخراوی خێرخوازی سەربەخۆ کردووە.

- لە ساڵی 1979 یەکەمین ئەلبومی تایبەتی خۆی بە ناوی ( ئۆف زە وول ) بڵاوکردەوە و ئەمەش بووە یەکەمین ئەلبوم لە مێژودا  کە چوار گۆرانییان بوون بە باشترین گۆرانییەکان لە دە باشترین گۆرانییەکانی ساڵ، دوو گۆرانییشیان گەیشتنە پلەی یەکەم، وێرای ئەوەش ئەڵبومەکەی بۆ ماوەی (48) هەفتە لە ریزبەندی یەکەمی باشترین ئەلبومەکانی ئەو کاتەدا مایەوە.

- هەموو ساڵێک ئەلبومەکانی نزیکەی یەک ملیار دانەی لێدەفرۆشراوە، بەمەش بوەتە هونەرمەندی سەدە.

- لە ساڵی ١٩٩٥ گۆرانییەکی بەناوی (ئەوان گرنگی بە ئێمە نادەن) بڵاوکردەوە، کە چەند وشەیەکی تێدابوو دژی جولەکەکان، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی رەخنەیەکی زۆری لێبگیرێ لە سەرتاسەری جیھان، بۆیە دواتر بە فەرمى داوای لێبوردنی کرد.

- لە ساڵى 1994 ژیانی هاوسەری لەگەڵ لیزا ماری بریسلی کچی گەورە هونەرمەندی بواری رۆک پێکهێناوە و دواى دوو ساڵ و لە ساڵى 1996 لێکجیابونەتەوە.

- لە ساڵى 1996 جارێکى دیکە ژیانى هاوسەرى لەگەڵ دیبى روى پێکهێناوە و لەگەڵ ئەویشدا دواى سێ ساڵ و لە ساڵى 1999 جیابونەتەوە.

- چەندین نەشتەرگەری جوانکاری لە ماوەی چەند ساڵێکدا ئەنجامداوە و توانی رەنگی پێستی لە رەشیەوە بگۆڕێت بۆ سپی.

- دوای تێپەربوونی چەندین ساڵ بەسەر مردنیدا تائێستاش زۆرێک لە هەوادارانی باوەر بەوەناکەن کە مردبێت، لەبەرامبەردا پێیان وایە هێشتا زیندووە و رۆژێک لە رۆژان دەگەرێتەوە.

- تاکو ئێستا کۆمەڵێک هونەرمەند لە سەرناسەری جیهانەوە لەسەر شێوازەکەی ئەو درێژە بە کاری هونەری دەدەن.

- لە ساڵی 2003 تۆمەتێکی ئاڕاستەکرا بەوەی دەستدرێژی کردووەتە سەر منداڵێکی تەمەن (13) ساڵان، و ئەویش بە توندی ڕەتی کردۆتەوە، دوای چەند مانگێک دادگا لە ساڵى 2004 بریاری بێتاوانی دەرکرد.

- دوای چارەسەرکردنی کێشەی دەستدرێژی سێکسی، ڕووی لە وڵاتی بەحرێن کردووە و ماوەیەک لەوێ ماوەتەوە.

- بۆ باشترکردنی باری دارایی خۆى بڕیاریدا (49) ئاهەنگگ لەسەرتاسەری جیھان ساز بکات و سەرەتاش لە لەندەن پێبکات،

- دەیویست (150) ساڵ بژی، بۆ ئەمەش (12) پزیشکی تایبەتی لە ماڵەکەی خۆی دامەزراند بوو، ڕۆژانە پزیشکەکان پشکنینیان بۆ دەکرد هەر لە تاڵەکانی قژی تاکو نینۆکەکانی پەنجەی پێی .

- هەموو ژەمێک خواردنەکانی لە تاقیگە پشکنینی تەواوى بۆ دەکرا ئینجا خواردنەکەى دەخوارد.

- رۆژانە (15) کەس وەرزشیان پێ کردووە و ڕێنمایی پێویستان پێ داوە سەبارەت بە هەڵسوکەوتەکانی ژیانی ڕۆژانەی .

- شوێنی خەوتنەکەی بە شێوەیەکی تەکنەلۆژیای نایاب دروست کرابوو، بۆ ئەوەی لە کاتی خەوتن ئۆکسجین ڕێکبخات .

- پێشوەخت ئەندامی لاشەی کۆمەڵێک مرۆڤی کڕیبوو، بۆ ئەوەی هەر کاتێک پێویستی بە ئەندامێکی لاشەی مرۆڤ بێت، پەکی نەکەوێت و بە زووترین کات بەردەست بخرێت، بۆ ئەوەی ژیانی خۆی لە مردنێکی لەناکاو ڕزگار بکات .

- ئەم مرۆڤانەی مایکڵ جاکسۆن گرێبەستی کڕینی ئەندامانی لاشەی لەگەڵ واژۆ کردبوون بە بەردەوامی لەلایەن چەند پزیشکێکی تایبەت و شارەزاوە چاودێری دەکران .

- یەکەم هونەرمەندە لە مێژوودا زۆرترین نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەنجام درابێت، بە جۆرێک گەیشتبووە ڕادەی ئاڵودەبوون بە نەشتەرگەری جوانکاری

- سەیرترین و پڕخەرجترین نەشتەرگەری لە ساڵی 1987 بۆ ئەنجامدرا بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار بۆ گۆڕینی پێستی تا وەک کەسێکی سپی پێست دەرکەوێ .

- بۆ ماوەی ۲٥ ساڵ هیچ هەنگاوێکی نەدەهاویشت بەبێ ڕاوێژکردن بە پزیشکەکانی.

- ۲۱ یەک جار ناوی لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەیەکان تۆمارکراوە.

- یەکەم گۆرانیبێژە لە مێژوودا خاوەنی زۆرترین خەڵاتی ڕێزلێنانە .

- دواى مردنیشى کەل و پەلەکانى بە نرخێکى خەیاڵى دەفرۆشرێت، خانەی جولیان نرخی (100) هەزار دۆلاریان لەسەر چاکەتێکی ڕەشی دانابوو، کە لە ساڵی 1987 بۆ 1989 لە کاتی گەشتە هونەریەکەی بۆ ئەلبوومی (باد) پۆشیبووی، بەڵام بە (298) هەزار دۆلار فرۆشرا.

- یەکەم گۆرانیبێژە دوای مردنیی ساڵانە چەندان ملیۆن دۆلار دەچێتە سەر حسابە بانکیەکەی .

- رۆژانە بەردەوام دەرمانی زیاتری بەکار دەھێنا بۆ ئەوەی دەم و چاوی خۆی لە لاچوون و ھەڵوەرین بپارێزێت.

- لە رۆژى 25/6/2009 لە تەمەنی (50) ساڵی بەهۆی زۆرخواردنی ئەو دەرمانە پزیشکییانەی کە لەلایەن دکتۆرەکەیەوە بۆی نوسرابوو  لە شارى لوسئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو