چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکات

وا بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو لە رۆژى سێشەممە 1/10/2019 چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بە دروشمی (شێرپەنجەی زەوی) دەست پێبکات و بۆ ماوەی (7) ڕۆژ لە سینەماکانی سیتی سینەما و سینەما سالم نمایشی فیلمەکان بکەن

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ (135) فیلمى بەهێز کە لەناویاندا (35) فیلمى کوردى هەیە و لە (78) وڵاتی جیاوازەوە گەیشتونەتە دەست سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵ، وابڕیاریشە کاژێر (6) ئێوارە دەستپێکى فێستیڤاڵیش لە هۆڵی تەلاری هونەر بە بەشداری گرووپی میوزیکی راستاکە دەستپێبکات و پاشانیش فیلمی (خوشکانی جەنگ - SISTERS in ARMS) وەک یەکەمین فیلمى ڤیستیڤاڵەکە نمایش بکرێت، کە ئەم فیلمە بۆ یەکەمجارە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سلێمانی نمایش دەکرێت و لەلایەن  خانمە دەرهێنەرى فەرەنسی  (Caroline Fourest) کاری دەرهێنانی بۆ کراوەو لەلایەن چەند ئەکتەرێکی  کورد، فەرەنسی ، سوێدی و بەریتانی رۆڵیان تێدا بینووە. هەروەها کورتە فیلمی سکین، براوەی خەڵاتی ئۆسکاریش لە رۆژانى ڤێستیڤاڵدا نمایش دەکرێت.

بەشێک لەو فیلمانەی لەفێستیڤاڵەکەدا بەشدارن و دەچنە کێبڕکێ، لەوانەش (11) فیلمی دیکۆمێنتاریی نێودەوڵەتی، (7) فیلمی دیکۆمێنتاری کوردی، لەبەشی بەهرەی نوێ (12) فیلم، (10) فیلمی درێژ، (22) کورتەفیلمی نێودەوڵەتی، (15) کورتە فیلمی کوردی، (6) فیلمی ئەنیمەیشنی کورت.

لە ڤێستیڤاڵدا جگە لە نمایشکردنی فیلمەکان، بەبەشداری کەسانی پسپۆڕ دوو پانێڵی گرنگ بەڕێوەدەچێت، بەناونیشانى (شێرپەنجەی زەوی) و (دەزگاکانی فیلم لەجیهان).

هەروەک بڕیاریشە چەندین ئەکتەری و بیانی و ناوخۆیی بە نمایش فیلمەکانیان یاخود وەک لیژنەی داوەری ئامادەئەبن و (ئەدریان بێلیک)یش کاندیدی خەڵاتی ئۆسکار وەک دادوەر ئامادە بێت و لە کۆتا ڕۆژی نمایشدا خەڵات بەسەر فیلمە براوەکاندا دابەش دەکرێت.

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ساڵانە لە لایەن کۆمپانیای (مەستی فیلم)ەوە بەڕێوە دەبرێت.


ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو