مێژوی ئەمڕۆ 27/9

- لە رۆژى 27/9/1871 گراتسیا دیلیدا (Grazia Deledda)، ئەدیب و رۆماننوسى ئیتاڵى لە شارى نووروى ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1926 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە، لە رۆژى 15/8/1936 لە تەمەنى (64) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 27/9/1910 ئەمال زاید، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 23/9/1972 لە تەمەنى (61) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1939 تاکو ساڵى 1972 بەشدارى کارى هونەرى کردووە، لەسەرەتاى کارى هونەریشى لە ساڵى 1939 لەگەڵ ئوم کەلسوم لە فیلمێکدا رۆڵى بینیووە.

- لە رۆژى 27/9/1917 ئیدگار دیگا (edgar degas)، هونەرمەندى شێوەکار و هەڵکۆڵى فەڕەنسى لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/7/1834 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 27/9/1940 والتر بنیامین (Walter Benjamin)، فەیلەسوف و نوسەر و وەرگێڕ و رەخنەگرى ئەدەبى ئەڵمانى لە تەمەنى (48) ساڵى لە شارى پۆرتۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/7/1892 لە شارى بەرلین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 27/9/1965 کلارا بوو (Clara Bow)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (60) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/7/1905لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 27/9/1972 جوینیس پالترۆ (Gwyneth Paltrow)، ئەکتەر و موزیکژەن و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 دەستى بەکارى هونەرى کردووە، لە ساڵى 1998 خەڵاتى ئۆسکارى بەدەستهێناوە.

- لە رۆژى 27/9/1979 ئەروى جەودە، ئەکتەرى میسرى لە شارى جدە لە سعودیە لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 27/9/1982 عەبدوڵڵا بەهمەن (عەبدوڵڵا حەسەن عەبدولمەلیک حەیدەر بەهمەن)، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، بڕوانامەى دبلۆمى باڵاى لە هونەرەکانى شانۆ بەدەستهێناوە.

- لە رۆژى 27/9/1982 لیل واین (Lil Wayne)، گۆرانیبێژى راپى ئەمەریکى لە شارى نیو ئورلینز لە ویلایەتى لویزیاناى ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 27/9/1984 ئەفریل لافین (Avril Lavigne)، گۆرانیبێژى رۆکى کەندى کە لەبنەڕەتدا هاووڵاتى فەڕەنسیە لە شارى بیلفیل (ئۆنتاریۆ) لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 دەستى بەکارى هونەرى کردووە

- لە رۆژى 27/9/2005 رونالد گولیاس (Ronald Golias)، ئەکتەرى کۆمێدى و گۆرانیبێژى بەرازیلى لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى ساوباولۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/5/1929 لە شارى ساوکارلۆس لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو