دەرهێنەر و شانۆکارێکى عێراقى کۆچى دوایى کرد

سەرچاوەکانى هەواڵ، هەواڵى کۆچى دوایى هونەرمەند (سامی عەبدولحەمید)یان لە تەمەنی (91) ساڵی راگەیاند.

سەر لەبەیانى ئەمڕۆ 29/9/2019 سامى عەبدولحەمید، ئەکتەر، دەرهێنەر و مامۆستای شانۆی عێراقی بە نەخۆشى لە شارى عەممان پایتەختى ئوردەن لە تەمەنى (91) ساڵى کۆچى دوایى کرد.

سامی عەبدولحەمید لە چەند دێرێکدا:

- لە ساڵى 1928 لە شارى سەماوەى عێراق لە دایکبووە.

- نووسەر، ئەکتەر، دەرهێنەر و مامۆستای شانۆی عێراقی بووە.

- لەساڵى 1956 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- بە عەمیدی شانۆی عێراقی ناسراوە.

- لە کۆلێژى هونەرە جوانەکانى زانکۆى بەغداد مامۆستا بووە.

- بڕوانامەى ماستەرى لەبوارى شانۆ لە زانکۆى ئۆرگۆن لە ئەمەریکا بەدەستهێناوە.

- سەرۆکى يەکێتى شانۆکارانى عەرەب بووە.

- ئەندامى شانۆى عێراق بووە.

- نەقیبى هونەرمەنادنى عێراق بووە.

- چەندین کتێبى لە بوارى هونەرەکانى شانۆ نوسیوە.

- دەیان وتار و توێژینەوەى لەسەر شانۆ نوسیووە، بەتایبەتى شانۆکانى شکسپیر.

- بەشدارى چەندین ڤێستیڤاڵ و چالاکى ناوخۆى و نێودەوڵەتى تایبەت بە شانۆى کردووە.

- خاوەنى چەندین خەڵاتى نێوخۆى و نێودەوڵەتیە.

- جگە لە شانۆ بەشدارى چەند فیلمێکى سینەمایى کردووە.

- لە رۆژى یەکشەممە 29/9/2019، لە تەمەنى (91) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى عەممان پایتەختى ئوردەن بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو