مێژوی ئەمڕۆ 29/9

- لە رۆژى 29/9/1457  میگیل دى سیرفانتس (Miguel de Cervantes)، نوسه‌رى ئیسپانى لە شارى مەدرید لە دایکبووە، لە رۆژى 22/4/1616 لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى شەکرە لە شارى مەدردید کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/9/1494 ئونجیلۆ پولیزیانۆ (Angelo Poliziano)، نوسەرى شانۆ و شاعیرى ئیتاڵى لە تەمەنى (40) ساڵى لە شارى فلۆرنساى ئیتاڵیا بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/7/1454 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/9/1571 کارافاجیو (Caravaggio)، نیگارکێشى ئیتالى لە شارى میلانۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 18/7/1610 لە تەمەنى (38) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/9/1810 ئیلیزابیل گاسکل (Elizabeth Gaskell)، ژنه‌ رۆماننوسى ئینگلیزى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 12/11/1865 لە تەمەنى (55) ساڵى بەنەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/9/1864 میگل دی‌ ئونامونۆ (Miguel de Unamuno)، نوسه‌رى ئیسپانى لە شارى بلباو لە دایکبووە، لە رۆژى 31/12/1936 لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى سلامنکا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/9/1902 ئیمیل زۆلا (Émile Zola)، نوسه‌رى فه‌ره‌نسى لە تەمەنى (62) ساڵى لەشارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 2/4/1840 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/9/1907 جین ئوترى، گۆرانیبێژ و موزیکژەن و ئەکتەرى ئه‌مریکى لە ناوچەى گرایسۆن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە رۆژى 2/10/1998 لە تەمەنى (91) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/9/1977  ئالا  شاکر، ژنه‌ ئه‌کته‌رى عێراقى لە شارى کوت دایکبووە، لە ساڵى 1992 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 29/9/1980 زاکرى لیڤى (Zachary Levi Pugh)، ئه‌کته‌ر و گۆرانبێژى ئه‌مریکى لە شارى لویزیانا لە دایکبووە، لە ساڵى 2014 خەڵاتى شانۆى جیهانى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 29/9/1982 نواف نەجم، ئه‌کته‌رى کوێـتى لە کوێت  دایکبووە، لە ساڵى 2002 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 29/9/1994 شاب حوسنى، گۆرانیبێژى جه‌زائیرى لە تەمەنى (26) ساڵى لە شارى وەهران کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/2/1968 لە شارى وەهران لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 تاکو ساڵى 1994 کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 29/9/1997  عەلى موراد فراشبەندى، نوسەر و مێژوونوس و رەخنەگرى ئێرانى لە تەمەنى (76) لە شارى برازجان کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1921 لە هەمان شار لەدایکبووە.

- لە رۆژى 29/9/2010 تۆنى کیرتیس (Tony Curtis)، ئه‌کته‌رو نوسەرى ئه‌مریکى لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى لاس فیگاس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/6/1925 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 2010 کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 29/9/2012 هیبى کامارگو، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژى به‌ڕازیلى لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى ساوپاولۆ بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/3/1929 لە شارى تاوباتى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/9/2013  که‌وسه‌ر عه‌سال، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و نوسه‌رى میسرى لە تەمەنى (73) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/11/1939 لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 1996 کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 29/9/2019، سامی عەبدولحەمید، نووسەر، ئەکتەر، دەرهێنەر و مامۆستای شانۆی عێراقی لە تەمەنى (91) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى عەممان پایتەختى ئوردەن بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1928 لە شارى سەماوەى عێراق لە دایکبووە، لەساڵى 1956 دەستى بەکارى هونەرى کردووە، بە عەمیدی شانۆی عێراقی ناسراوە، لە کۆلێژى هونەرە جوانەکانى زانکۆى بەغداد مامۆستا بووە، بڕوانامەى ماستەرى لەبوارى شانۆ لە زانکۆى ئۆرگۆن لە ئەمەریکا بەدەستهێناوە، سەرۆکى یەکێتى شانۆکارانى عەرەب بووە، چەندین کتێب و  وتار و توێژینەوەى لە بوارى هونەرەکانى شانۆ نوسیوە.، بەشدارى چەندین ڤێستیڤاڵ و چالاکى ناوخۆى و نێودەوڵەتى تایبەت بە شانۆى کردووە، خاوەنى چەندین خەڵاتى نێوخۆى و نێودەوڵەتیە، جگە لە شانۆ بەشدارى چەند فیلمێکى سینەمایى کردووە.


ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو