رۆشنگەرى

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: ئاسۆ خالید

پۆڵ برایانز

 هەرچەندە ئەو بزوتنەوە رۆشنبیریەی کە پێى دەوترێت (ڕۆشنگەرى) بەزۆرى بەسەدەى هەژدەهەمینەوە بەستراوەتەوە، بەڵام رەگەکانى لەوە قوڵترن. بەرلەوەی ئەو رەگانە بدۆزینەوە پێویستمان بە پێناسەکردنى زاراوەکە هەیە. ئەم بزوتنەوەیە یەکێکە لەو بزوتنەوە مێژووییە دەگمەنانەى کە لەڕاستیدا ناوى لەخۆى ناوە. چەند بیرمەندو نوسەرێک بەتایبەتى لە لەندەن و پاریس، بڕوایان وابوو کە ئەوان لەهاوسەردەمەکانیان رۆشنبیرترن و دەستیان بەرۆشنکردنەوەیان کرد.

ئەمانە بڕوایان وابوو کە دەکرێت عەقڵى مرۆڤ بەکاربێت بۆ شەڕکردن دژ بەجەهل و خورافە و ستەمکارى و هەروەها بنیاتنانى ژیانێکى باشتر. نیشانیان لەئاین گرتبویەوە (کە لەفەرەنسا بەرجەستەبوو لەکەنیسەى کاسۆلیکى) و دەستەڵاتى ئەریستۆکراسى بۆ ماوە بەسەر کۆمەڵگاوە.

 

باکگراوند لەپێشینەدا

گەڕاندنەوە بەناو و کاتدا گرنگە تاوەکو لەوە تێبگەین بۆچى ئەم بزوتنەوەیە زۆر کاریگەر بوو لەسەدەى هەژەمیندا. دەکرێت هەر خاڵێکى دەستپێکردن هەڵبژێرین، بەڵام با سەرلەنوێ لەزیندوکردنەوەى لۆژیکى ئەرستۆوە دەستپێبکەین لەلایەن تۆماس ئەکوینەسەوە لە سەدەى (13)ەوه‌. لەدەستى ئەودا ئەو پرۆسە لۆژیکیەى کە زۆر بەوردى لاى فەیلەسوفى کۆنى یۆنانى و ئەرستۆوە دانرابوو بەکارهێنران بۆ بەرگریکردن لەدۆگماکانى مەسیحیەت و بۆ ماوەى دوو سەدەى داهاتوش بیرمەندى تریش بەدواى ئەم ئامانجانە کەوتن تاوەکو پاڵپشتى لەهەر سیمایەکى باوەڕ بکەن لەڕێگاى لۆژیکەوە. ئەم بیرمەندانە هەندێ جار پێیان دەگوترا (پیاوانى قوتابخانە) بەشێوەیەکى تریش (سکۆلارەکان) و ڤۆڵتێریش بەزۆرى وەک (دکتۆرەکان) ئاماژەى پێدەدان کە مەبەستى (دکتۆرى تیۆلۆژى)بوو. بۆ بەدبەختى کەنیسەى کاسۆلیکیش، نەدەکرا ئەو ئامڕازانەى لۆژیک سنوردار بکرێن بە تەنها بۆ ئەو بەکارهێنانانەى کەلاى ئەو پەسەندبوو. پاش ئەوەش، لەئەسینا لە کلتورێکى پاگانیدا پەرەیان پێدرا کە سەرنجی راکێشان بۆ ئەو باوەڕە ترادیسێۆنانەى خۆى.

 

هیومانیستەکانى رێنیسانس

لەسەدەکانى 14 و 15 دا گروپێک لەبیرمەند لە ئیتاڵیا و فەرەنسا سەریهەڵدا کە ناسرابوون بە (هیومانسیستەکان) ئەو دەستەواژەیە ئەو کاتە هیچ وابەستەى دژە ئاین نەبوو کە ئێستا لە مشتومڕى سیاسى هاوچەرخدا هەیە. ئەو گروپە بەزۆرى کاسۆلیک بوون، ئەوان دەیانوت کەپەرستنى شیاوى خودا ئیعجابە بەمەخلوقەکەى و بەتایبەتیش ئیعجابە بەتاجى مەخلوقەکەى کە مرۆڤایەتیە.

بەئاهەنگگێڕان بەڕەگەزى مرۆڤایەتى و تواناکانیەوە، دەیانووت کە ئەوان خودا شیاوتر دەپەرستن لەو قەشەو راهیبە غەمگینانەى کە باسى گوناهى رەسەنیان دەکرد و هەروەها بە بەردەوامى خەڵکیان بانگدەکرد تاوەکو ئیعتراف بکەن و خۆیان زەلیل بکەن لەبەردەم خودادا. لەڕاستیدا، هەندێکیان دەیانوت کە مرۆڤەکان لەخودا دەچن، نەک بەتەنها لەسەر وێنەى ئەو دروستکراون، بەڵکو بەشێک لەهێزى خولقێنەرى ئەویان تێدایە. وێنەکێش و ئەندازیارى بیناسازى و موزیکژەن و سکۆلارەکان بەهۆى بەکارهێنانى هێزى عەقڵیانەوە بەئامانجە پیرۆزەکان دەگەیشتن. ئەم ئاهەنگگێڕانە بەتواناى مرۆڤەوە، هەرچەندە لەڕێنیسانسدا تێکەڵاوى خەمۆکى و خورافە بوو (دادگایکردنى ئەفسونگەران لەو ماوەیەدا وێنەى نەبوو لەسەدەکانى ناوەڕاستدا) میراتیەکى گەورەى بەخشى بەئەوروپیەکان. ئامانجى هیومانیستەکانى رێنیسانس سەرلەنوێ بەدەستهێنانەوەى ئەو شکۆ و فراوانى رۆح و ئەفرینەکانى یۆنان و رۆمانە کۆنەکان بوو تاوەکو لاسایی بکردنایەتەوە و تێیبپەڕاندنایە.

ئەوروپییەکان ئەو باوەڕەیان پەرەپێدا کە ترادسیۆن دەکرێت بەکاربێت بۆ هاندانى گۆڕان، بەپاککردنەوە و تیژکردنەوەى ئامڕازەکانى پێشینە دەکرێت سەرلەنوێ شێوە ببەخشنە رۆژگارەکەیان. بۆ نموونە، گالیلۆ گالیلى لەوابوو هەمان جۆرى لۆژیک بەکاربهێنێت کە پیاوانى قوتابخانە بەکاریان هێنابوو، پاڵپشتى ئەو ئادیایەى کۆپەرنیکى بکەن لە (1632)دا کە ئەیووت زەوى لەسەر میحوەرى خۆى لەژێر خۆرى نەجوڵاودا دەسوڕێتەوە. کە نیسەو بەتایبەتیش دادگاکانى پشکنین دژى ئەوە راوەستان بەوەى کە ئەیانووت کتێبى پیرۆز (ئینجیل) بەڕوونى باسیکردووە کە خۆر لەئاسماندا دەسووڕێتەوە و کارەکانى گالیلۆیان ئیدانەکرد و بەوەش وایان لێکرد پەشیمان ببێتەوە لەوەى نووسیوویەتى و رێیان لێگرت کە ئیتر وانە نەڵێتەوە.

سەرکەوتنى کەنیسە زۆرى تێچوو، لەبەرئەوەى هەرچەندە توانى گالیلۆ بێدەنگ بکات، بەڵام نەیتوانى رێگرى لەزانست بکات لەپێشکەوتن (هەرچەندە ئەو پێشکەوتنانە لەباکورى ئەوروپاى پرۆستانتى روویاندا دوور لەدەستى پاپاو دادگاکانى پشکنین) بەڵام پێش رۆژگارى گالیلۆ، لەسەدەى (16)دا، زۆر لەهیومانستەکان دەستیانکرد بەپرسیارى ترسناک. فرانکۆ راپێلا کە راهیب و دکتۆرێکى فەرەنسى بوو و لەژێر کاریگەرى پرۆتستانتیزم دابوو. بەڵام یاخیبوونى خۆى هانیدابوو و تەحەداى دەسەڵاتى کەنیسەى کرد لەکتێبەکانى گارگانتواو پانتاگروێل و گالتەى بەزۆر لەمەزهەبە ئاینیەکان دەکرد وەک ئەوەى بێهودەبن.

 

میشێل مۆنتێ

میشێل دو مۆنتێ لەشێوازێکى زۆر بێدەنگ و سادە و بەڵام لەکۆتایدا زۆر وێرانکەرانە تاکە پرسیارێکى بەردەوامی دەکرد لەنێو وتارەکانیدا، "چى دەزانم؟". بەمەش مەبەستى بوو بڵێت کە ئێمە مافمان نییە بۆ سەپاندنى دۆگماکان بەسەر ئەوانى تردا کە لەناو عادەتى کلتوریدان نەک راستى رەها، چونکە دۆزینەوەى کلتورى زیندووى نا مەسیحى لەو شوێنانەى کە وەک بەڕازیل دووربوون کاریتێکردبوو و ئەو مشتومڕى ئەوەى دەکرد کە ئاکارەکان رێژەیین. ئەوروپیەکان کێن تا جەخت لەوە بکەنەوە مردوو خۆرە بەڕازیلیەکان کە بەتەنها گۆشتى مردوو ئەخۆن لەبرى بەفیڕۆدانى و بڵێن ئەوانە لەڕووى ئەخلاقەوە کەمترن لە ئەوروپیەکان کە دادگایی ئەوانە دەکەن و زوڵمیان لێدەکەن و لایان پەسەند نین؟

ئەم گۆڕانە بەرەو رێژەگەرایی کولتورى هەرچەندە پشتئەستوربوو بەتێگەیشتنێکى زۆر کەم سەبارەت بەو میللەتانەى تازە دۆزرابوونەوە دەبوایە بەردەوام بوایە تاوەکو کاریگەرى بەهێزى لەسەر بیرى ئەوروپیەکان هەبوایە تاوەکو ئێستا. لەڕاستیدا ئەمە یەکێکە لە نیشانەکانى رۆشنگەرى. هەروەک چۆن ئەوانەى پێش خۆیان ئامڕازەکانى پێشینەى خۆیان بەکارهێنا بۆ بەدەستهێنانى ئازادى پرسیارکردن، بیرمەندەکانى رۆشنگەرى نموونەکانى کلتورەکانى تریان بەکارهێنا بۆ بەدەستهێنانى سەربەستى بۆ سەرلەنوێ شێوەبەخشینەوە نەک بەتەنها بەفەلسەفەکەیان، بەڵکو بەکۆمەڵگاکەیان. ئەوە روون بۆوە کەشتێک نەبوو حەتمى بێت سەبارەت بەشێوازەکانى بیر و ژیانى ئەوروپیەکان. رێگاى مومکینى زۆر هەبوو بۆ مرۆڤ و بێگومان رێگاى نوێش شیاوى داهێنان بوو.

بەشدارى ترى مۆنتێ لەرۆشنگەریدا لەسیمایەکى ترى پرسیارە بەناوبانگەکەیدا سەرچاوە دەگرێت "چى دەزانم؟" گەر ئێمە دڵنیا نەبین کە بەهاکانمان خودا بەخشیونیەتى، کەواتە مافمان نیە بیانسەپێنین بەسەر ئەوانى تردا. دادگاکانى پشکنین و پاپاکان و پادشاکان وەک یەک هیچ کارێکى وایان نیە کە پەیوەستبوون بەباوەڕە ئاینى و فەلسەفیەکانەوە بسەپێنن. یەکێک لەپارادۆکسە گەورەکانى مێژوو ئەوە بوو کە گومانى ریشەیی پێویست بوو بۆ جۆرێکى تر لە دڵنیایی کەپێى دەگوترا زانستى.

زاناى باش ئەوەیە کە حەزى بەتاقیکردنەوەى هەموو گریمانەکانى هەیە تاوەکو تەحەداى هەموو رایەکى ترادیسیۆنى بکات بۆ نزیکبونەوە لەڕاستى. راستى کۆتایی، وەک ئەوەى بیرمەندە ئایینیەکان ئیدیعایان دەکرد، شیاوى بەدەستهێنان نییە و ئەمەش لاى زاناکان بەڕوونى دەرکەوت. بەمانایەک بەهێزى زانست لەوەدایە کە هەمیشە ئاگاى لەسنورەکانیەتى و بەئاگایە لەوەى کە مەعریفە هەمیشە لەپەرەسەندندایە و هەمیشە شیاوى گۆڕانە و هەرگیز رەها نییە، چونکە مەعریفە پشتدەبەستێت بە بەڵگە و ئەقڵ.

 

سەدەى حەڤدە

رینیە دیکارت، لەسەدەى حەڤدەدا هەوڵیدا عەقڵ بەکاربهێنێت وەک ئەوەى کە پیاوانى قوتابخانە کردیان تاوەکو پاڵپشتى باوەڕەکەى بکات، بەڵام بەشێوەیەکى زۆر توند کردى کە پێشتر وانەکرابوو. هەوڵیدا لەسەرەتاوە دەستپێبکات، بەمەعریفەیەکى زۆر کەمەوە: مەعریفەى بوونى خۆى (من بیردەکەمەوە کەواتە هەم). لەوێوە هەوڵیدا کەبیربکاتەوە لەبەرگریکردنى تەواو لەمەسیحیەت، بەڵام بەکردنى ئەمکارە هەڵەى لۆژیکى زۆرى کرد بەشێوەیەک کە ئەوانەى دواى ئەو هاتن بەدرێژایی سەدەکان بەهێواشى دەستکەوتەکانى ئەمیان لەبەریەک هەڵوەشاندەوە تەنانەت لەکۆتایدا تەحەداى بیرۆکەى خودبونیان کرد کە ئەو لەوەوە دەستیپێکردبوو. مێژووى فەلسەفە لەسەردەمى ئەوەوە تاکو سەدەى بیست بەشێک لەو چیرۆکانەیە کە تاچەند لۆژیک ساویلکە و سادە بێت ئەوەندەش هیچى پێناسەلمێنرێت، ئەمەش بەردەوام بوو تاوەکو لۆدڤیک ئەنیشتاین سەرکەوت لەتێکدانى بناغەکانى فەلسەفە خۆى.

بەڵام ئەو چیرۆکە شتێکى ترە. لێرەدا ئێمە بایەخدەدەین بەقۆناغە سەرەتایەکانى پرۆسەکە کەتیایدا وا دەردەکەوێت لۆژیک جێگایەکى بەهێزى راستیە، بۆ ئەوەى لەوە دڵنیابین لۆژیک بەتەنها دەکرێت بەکاربێت بۆ بەرگریکردن لەهەموو جۆرەکانى بیرى بێهودە: بیرمەندەکانى رۆشنگەرى سووربوون لەسەر بەستنەوەى لۆژیک بەشتێکەوە کە پێیاندەوت "عەقڵ" کە پێکهاتبوو لەهەستى گشتى و چاودێریکردن و رقى دانپیانەنراوى خۆیان بەقازانجى گومان و سەربەستى. سەرنجمان لەسەر تاڵێکى باریکى بیربوو کە بەماوەیەکدا گەشتى کرد بەدۆگماو توندڕەوى رەنگڕێژ کرابوو. سەدەى حەڤدە لەبەریەک هەڵوەشابوو بەهۆى راوکردنى ئەفسونگەراکان و جەنگە ئاینیەکان و داگیرکارى ئیمبراتۆریەتەکان و پرۆتستان و کاسۆلیکیەکان یەکتریان ئیدانە دەکرد بەوەى کە دواکەوتوى شەیتانن و خەڵکى زیندانى ئەکران لەبەرئەوەى بەهەڵە سەردانى کەنیسەیەکیان کردبوو و یاخود لەبەرئەوەى سەردانى هیچ کەنیسەیەکیان نەکردبوو. هەموو بڵاوکراوەکان کە نامیلکە و کتێبى لێکۆڵەرەوەکان بوون لەبەردەم سانسۆرێکى پێشوەختى کەنیسەو دەوڵەتدابوون کە بەزۆرى دەستاودەست کاریاندەکرد.

کۆیلایەتى بەشێوەیەکى بەربڵاو پراکتیزە دەکرا بەتایبەتى لەو خاکە داگیرکراوانەى بەشى خۆرئاواى زەوى و کەسایەتیە ئاینیە دیارەکان بەرگریان لێدەکرد. پادشا ستەمکارەکان دەسەڵاتیان زۆر زیاتربوو لەوانەى سەدەکانى ناوەڕاست و مەزهەبى "مافى ئیلاهى پادشاکان" بەرگرى لێدەکردن و ئینجیل بەکاردەهێنرا بۆ ئەوەى ئەوە پیشان بدەن کە خودا شۆڕش رەتدەکاتەوە ئەوانەى دژایەتیان دەکرد کافربوون و زیندانى دەکران یاخود لەسێدارەدەدران. ئەو رێکخراوانەى هەوڵیاندا تەحەداى دەستەڵاتى دوانەى کەنیسەو دەوڵەت بکەن قەدەغەکران. لێنەبوردەى و دۆگما بەشێکى زۆرى سەدەکانى ناوەڕاست بوون.

بەڵام دەرکەوتنى دەوڵەتى مۆدێرن ستەمکارى تەواو بەهێزکرد. شتێکى حەتمى بوو کە زوو یان درەنگ ئەوروپیەکان ماندووبوون لەچەوساندنەوە و شەڕکردن کە لەژێر ناوى راستى رەهادا بەرپاکرابوون. سەرەڕاى ئەوەش پرۆستانەکان رەخنەى بەهێزیان لەکاسۆلیکەکان ئەگرتوو هەر زووش تفەنگەکانیان روو لەیەکتر کردوو ژمارەیەکى زۆرى کەنیسەیان دروستکرد کە هەریەکێک لەوانە ئیدیعاى خاوەندارێتى رێگاى رزگاربوونى دەکرد. شتێکى سروشتى بوو کە خەڵک لەم داواکاریانەى باوەڕەوە دەچوون بۆ داواکارى تر بەشێوەیەک کە پرسیاریان دەکرد کە ئایا کام لەو کەنیسانە شایستەی ئەو دەسەڵاتە بوون کە ئیدیعایان دەکردو هەروەها خەڵاتیان بەخشیە گومانکردنەکەى مۆنتێ لەبرى دڵنیابوونەکەى لۆسەر و کاڵڤین. لەهەمانکاتیشدا، هێزى تر هەبوون لەئەوروپا، هێزى ئابورى کەلەگەڵ ئەم مەزهەبە رۆشنبیریانەدا کارلێکیان دەکرد.

 

باکگراوندى سیاسى و ئابوورى

لەماوەى کۆتایی سەدەکانى ناوەڕاستدا، جوتیارەکان دەستیان بەکۆچکرد بۆ شارەکان لەگەڕان بەدواى ئازادى و بوژانەوەى زیاتر. لەگەڵ باشبوونى بازرگانى و پەیوەندیکردن لەرێنیسانسدا، شارنشینە سادەکان بۆیاندەرکەوت کە پێویست نییە شتەکان هەمیشە بۆ چەند سەدەیەک بەردەوام بێت.

رێککەوتنى نوێ دەبێت بنوسرێت، حکومەتى نوێ پێکهێنرا، یاساى نوێ دەرکرا، کارى نوێ دەستیپێکرد. هەرچەندە هەریەکێک لەو دامەزراوە گۆڕاوانە بەخێرایی هەوڵیدا هێزەکەى جێگیر بکات بە ئیدیعاکردنى ئەوەى ترادسیۆن پاڵپشتیەتى، بەڵام فشار بۆ گۆڕان بەردەوام بەهێز ئەبوو. بەتەنها پەیوەندى بەشێوازە کلتوریە نامۆکان نەبوو کەکارى کردەسەر ئەوروپیەکان بەڵکو ئەو سامانە بوو کە لەئاسیاو ئەمەریکا هێنرابونەوە و چینى نوێى بازرگانەکانى بەدەرخست. بەبەشێک جێگەى ئەریستۆکراتى کۆنى گرتەوە کە هێزى ئەوان رەگداکوتاوبوو لەخاوەندارێتى خاک و زەویدا. ئەم بازرگانانە ئایدیاى خۆیانیان هەبوو سەبارەت بەو جۆرە ژیانەى کە دەیانویست تیایدا بژین و بوونەهۆى سەرەکى گۆڕان لەهونەر و حکومەت و ئابوریدا.

ئەوان بەشێوەیەکى سروشتى قەناعەتیان وابوو کە داهاتەکانیان شایستەیەکانی تاک و کارى جدى بوو، بەپێچەوانەى سامانى بۆ ماوەى ئەریستۆکراتە ترادیسیۆنەکان. لەو کاتەدا تاکگەرایی لەڕێنیسانسدا لەلایەن هونەرمەندەکانەوە جەختى لەسەر کرابوو و ئێستاش بووە بەهاى سەرەکى تواناو هەوڵى تاک لەگۆڕینى جیهاندا بووە دۆگمایەکى ئەوروپى و هەتا ئێستاش بەردەوامە.

بەڵام رێگرى سەرەکى سەرلەنوێ شێوە بەخشینەوە بە ئەوروپا لەلایەن چینى بازرگانەکانەوە هەمان شت بوو وەک ئەوەى کە فەیلەسوفە عەقلانیەکان رووبەرووى بوونەوە. ئەوانەش پادشا رەهاکان و کەنیسە دۆگمایەکان بوون. کێشەکە ئاڵۆز و فرەلایەن بوو، هەر بەشداربوویەک بەهاى ئەوانى ترى وەردەگرت، بەڵام مەزهەبى گشتى روون بوو، تاکگەرایی و سەربەستى و گۆڕان جێگەى کۆمەڵ و دەستەڵات و ترادسیۆنى ئایین رزگارى بوو، بەڵام وا لاوازکراو گۆڕدرا بەشێوەیەک ناسینەوەى زەحمەت بوو. شاهەنشایش لاواز بوو لەماوەى (100) ساڵدا کە لەناوەڕاستى سەدەى (18) دەستیپێکرد تاگەشتەوە بەسێبەرى تەنکى پێشوى بوونى خۆى.

ئەمە باکگراوندى رۆشنگەرى سەدەى (18) بوو، ئەوروپییەکان دەگۆڕان، بەڵام دامەزراوە ئەوروپیەکان لەگەڵ رەوتى ئەو گۆڕانەدا نەبوون. کەنیسە سووربوو لەسەرئەوەى کە تاکە سەرچاوەى حەقیقەتەو کە هەرکەسێک لەدەرەوەى سنوورى ئەو بژێت نەفرەتلێکراوە. لەکاتێکدا شتێکى ئاشکرابوو لاى هەرکەسێکى عاقڵ کە هەموو ئەو مرۆڤانەى کە لەسەر زەوى دەژین نەبوون و نین، بەڵام شارستانیەکى گەورەیان بنیات ناوە. نووسەر و گوتاربێژان بێئۆقرەبوون دژ بەسانسۆرى بەربڵاو و دەگەڕان بەدواى هەر شێوازێکدا تاوەکو لەوە راکەن و ئیدانەى بکەن. لەهەموو شت گرنگتر چینەکانى ناوەڕاست، بۆرژواکان، بەئاگابوون لەوەى کە ئەوان باجدەدەن بۆ پاڵپشتیکردن ئەرسیستۆکراسى کەهیچ بەهایەکیان بۆ کۆمەڵگا زیاد نەکرد (بێگومان لەودیو خۆ بەگەورە زانینەوە، هاوڵاتیانى هۆلەندا ئەوەیان پیشاندا لەهونەردا کە ئەوان خۆیان دەتوانن مومارەسەى بکەن و ئەوەیان نیشاندا کە ئەو ئەریستۆکراتە بێکەڵکانە ئامادەنەبوون دەستەڵات بەشبکەن لەگەڵ ئەواندا کە سامانى نەتەوەییان پێکدەهێنا) و دەبوایە هاوپەیمانى ئامادە بدۆزنەوە لە فەرەنسا لەناو کۆمەڵانى هەژاراندا کە رەنگە ژیابن و وەک باو و باپیرانیان بیریان کردبێتەوە، بەڵام بەئاگاشبوون کە لەگەڵ تێپەڕینى هەر ساڵێکدا باجى زیاتریان ئەدا لەخۆڕایی بۆ پشتیوانیکردن لەچەند هەزارێک لەڤێرسایل.

 

ڕۆڵى ئەریستۆکراتەکان

بەشێوەیەکى سەرنجڕاکێش فەیلەسوفەکانى رۆشنگەرى دواکەوتە به‌په‌رۆشه‌کانی خۆیانیان لەناو ئەو ئەریستۆکراتە بێکارانەدا دۆزیەوە. سەرەڕاى ئەو راستیەش کە کەنیسەو دەوڵەت بەزۆرى هاوپەیمانى یەکتر نەبوون و بەئاگاشبوون لەجیاوازیەکانى نێوانیان. تەنانەت پادشاکانیش لەبۆنەى جیاوازدا سەرنجیان رادەکێشرا بۆ ئەو ئارگۆمێنتانەى کەوادەردەکەوتن دەسەڵاتى کەنیسە هەڵدەتەکێنن. ئەو راستیەى کە ئەرستۆکراتەکان بەتەواوى ئاگایان لەئەنجەلمۆلەقى جێگاکانیان نەبێت وایلێکردن کە ئێجگار لەخۆرازیبن، بایەخیان دەدا بەڵام بەشێوەیەکى جیدى نا، بەئایدیا نوێکان تەنها لەبەرئەوەى نوێ و سەرنجڕاکێش بوون. ڤۆلتێر بەئاسانى لەناو ئەو بازنە ئەریستۆکراتیانەدا هاموشۆى دەکردو لەسەر مێزى ئەوان دەیخواردو خانمێکى بچوکى بۆخۆى دەگرتوو پەیوەندى لەگەڵ پادشاکان دەبەست. ئەو دژى ستەمکارى و دۆگما وەستایەوە، بەڵام هیچ بیرێکى نەبوو لەسەر لەنوێ داهێنانەوەى ئەو گه‌مژه‌ییه‌ ئەسینیایەى کەپێى دەگوترا دیموکراسى. ئەو باوەڕێکى کەمى هەبوو بەکەسى سادە بۆ ئەو مەبەستە. ئەوەى کەبیرى لێدەکردەوە ئەوە بوو کە دەکرێت کەسانێکى خوێنەوار و ئاڵۆز بهێنرێن بۆ بینینى ئەوەى لەڕێى تاقیکردنەوەى عەقڵیانەوە، کە دەکرێت و دەبێت جیهان باشتر بکرێت.

 

ڕۆسۆ لەبەرانبەر ڤۆڵتێردا

هەموو بیرمەندەکانى رۆشنگەرى وەک ڤۆڵتێر نەبوون لەمەدا. دوژمنى سەرەکى ئەو جان جاک رۆسۆ بوو کە متمانەى بە ئەرستۆکراتەکان نەبوو نەک بەهۆى تینوێتى ئەو بۆ گۆڕان، بەڵکو لەبەرئەوەى کە باوەڕیوابوو ئەوان خیانەت لەبەها تەقلیدیە بەڕێزەکان دەکەن. ئەو دژى شانۆ بوو کە خوێنى ژیانى ڤۆڵتێر بوو. ئەرستۆکراسیەتى ئەدرەوشاندەوە کە ڤۆڵتێر پشتگیرى لێدەکرد و بۆ شتێکى سامناک ئارگومێنتى دەکرد کە وەک شۆرشى دیموکراسى وابوو. لەکاتێکدا ڤۆڵتێر ئەیگوت کە نایەکسانى بەتەنها سروشتى نییە، بەڵکو گەر زیاتر لەسەرى بڕۆین، حکومەتى بەڕێزى مەحال دەکرد، لەکاتێکدا ڤۆڵتێر بەهۆى رۆسۆوه‌ شێلگیرانە سووربوو لەسەر ئەو راستیەى کەتەنانەت دژ بەخۆشى دەبوەوە کاتێک ڤۆڵتێر جەختى دەکردە سەر باڵایی عەقڵ، رۆسۆ جەختى دەکردەسەر سۆزەکان کەبووە بەشداریکەرێک بۆ هەردوو رۆشنگەرى و ئەوەى بەدوایدا هات کە رۆمانتیسیزم بوو.

هەروەها کاتێک ڤۆڵتێر دووپاتى بیرۆکە کەمە گرنگەکانى رۆشنگەرى دەکردەوە، رۆسۆ بیرى رەسەنى لەهەموو ئاڕاستەیەکەوە دەردەخست، ئایدیاکانى سەبارەت بە پەروەردە و حکومەت و هونەرەکان و هەرچیەکى تریش کە سەرنجیان رادەکێشا.

لەگەڵ هەموو جیاوازیە تایبەتیەکانیاندا، بەهای زۆر هاوبەشى نێوانیان بوو لەوەى حەزیان بەدانپیانانیان نەدەکرد. هەردووکیان سیستمى شاهەنشایی رەهایان بەمەترسیدار و بەدناو مەسیحیەتى ئەرسەدۆکسیان رەتدەکردەوە. هەرچەندە رۆسۆ بەزۆرى هەوڵى ئەدا زۆر پابەند دەرکەوێت کەچى بەقەد ڤۆڵتێر گوماندار بوو. ئەو باوەڕە کەمەى کە هەردووکیان هەیان بوو پێى دەوترا (دەییزم) دەبوایە لەسەر ئەنجامدا ئاینى ئەوروپى بگۆڕدایە و کاریگەرى بەهێزى هەبوایە لەسەر ئەدگارەکانی ترى کۆمەڵگا.

لەهۆڵەنداش، بازرگانەکان کەمومارەسەى هێزى سیاسیان دەکرد، پیشەسازیەکى سەرکەوتوویان دروستکرد لەچاپکردنى کتێب کە نەدەکرا لەوڵاتانى ترى وەک فەرەنسا چاپبکرێن. گروپە ئاینیە دژەکانیش هێرشى زۆریان کەڵەکە کرد بۆسەر مەسیحى ئەرسەدۆکسى.

 

ڕۆشنگەرى لە ئینگلتەرا

لەهەمانکاتدا بەریتانیاى مەزن رۆشنگەرى خۆى پەرەپێدا کە بیرمەندى ئینگلیزى وەکو جۆن لۆک و بیرمەندى سکۆتلەندى وەک دەیڤید هیوم و زۆرى تریش تیایدا بوون. ئینگلتەرا پێش ئەوروپیەکانى تر کەوت بەهۆى لابردنی سەربڕینى پادشاکەى لەسەدەى (17)دا. هەرچەندە سەرەنجام سیستمى شاهانە گەڕایەوە، بەڵام ئەم ئەزموونە کرانەوەیەکى دیاریکراوى دروستکرد بەرەو گۆڕان لەزۆر شوێندا کە نەدەکرا بەتەواوەتى سەرکوتبکرێت.

پرۆتستانیزمى ئینگلیزى هەوڵیدا تاوەکو خۆى دەربڕێت لەو رێگایانەوەى کە سنورەکانى ئازادى قسەکردن و چاپەمەنى فراوان بکات. رادیکاڵە یونیتاریەکان دۆگما کۆنەکانیان شکاند بەشێوازێک کە وایکرد ڤۆڵتێر زۆر دۆستانە ببیننەوە کاتێک خۆى لەوێ لەتاراوگەبوو.

رۆشنگەرى ئینگلیزى و فەرەنسى ئاڵوگۆڕى کاریگەریان لەزۆر کەناڵەوە دەکردو بەشى ڤۆڵتێریش کەم نەبوو لەم ئاڵوگۆڕەدا. لەبەرئەوەى لەئینگلتەرا شۆڕش زوو وەدەرکەوت، ئیتر توانى بەردەوام بێت بەنەرمى و قۆناغ بەقۆناغ تاوەکو چونەسەر رێگاى دیموکراسى. ئازادى ئینگلیزى داینەمۆ بوو کاتێک گوێزرایەوە بۆ فەرەنسا کەلەوێ دژایەتى کەنیسەو دەوڵەت زۆر توندبوو تا ئەوپەڕى ئاست. ئەنجامەکەشى مەجازى بوو، لەکاتێکدا بەریتانیا لەژێر کاریگەرى ئیمتیازى چین و کەمێکیش ئاینى بوو، بەڵام فەرەنسا دواى شۆڕش، بەلایەنى کەمەوە بەهۆى ئایدیاڵەکانیەوە، بووە دەوڵەتى یەکسانیخواز و دژە ئاین لەئەوروپادا. دەسەڵاتى ئاین و ئەریستۆکراسى قۆناغ بە قۆناغ لەناوچوون لەئینگلتەرا و لەفەڕەنساش بەتەواوەتى لەڕەگەوە هەڵکێشران.

 

ڕۆشنگەرى لە ئەمەریکا

لەهەمانکاتدا، لەسەرتاپاى ئەتلەنتیکدا زۆر لەسەرکردە رۆشنبیرەکانى کۆلۆنیە ئەمەریکیەکان راپێچى رۆشنگەرى کرابوون. ئەو کۆلۆنیانەى کەرەنگە لەلایەن ئەو سەرکردانەوە دامەزرێنرابن کەسەر بەبیروڕاى ئاینى دۆگماو جیاواز جیاواز بوون، بەڵام کاتێک پێویست بوو یەکگرن دژى ئینگلتەرا، ئاشکرابوو کە هیچ یەکێکیان نەدەکرا بەسەر ئەوانى تردا زاڵبێت و خوازراوترین شتیش ئەوەبوو کە رێکەویت لەسەر ئەوەى رێنەکەویت. هیچ شتێک زۆر بەهێزانە کارینەکردە سەر جیاکردنەوەى کەنیسە و دەوڵەت بەقەد ئەو بۆ دەرکەوتنەى کە هیچ کەنیسەیەک دەستەڵاتى بەسەر ئەم دەوڵەتە نوێیەدا نەبێت.

زۆر لەو سەرکردە دەرکەوتوانەى شۆڕشى ئەمەریکى، جێفرسۆن و واشینگتۆن و فرانکلین پایین، بەزۆرى لەژێر کاریگەرى بیرى رۆشنگەرى ئینگلیزى و فەڕەنسیدا بوون. ئەو خودایەى کە چەمکى یەکسانى دەنوسێت لەڕاگەیاندنى سەربەخۆیدا هەمان خوداى دایەستى رۆسۆیە کەئەیپەرست نەک ئەوەى لەکەنیسە تەقلیدیەکاندایە کە هێشتا پاڵپشتى و بەرگریدەکرد لەشاهەنشاکانى ئەوروپا.

جێفەرسۆن و فرانکلین هەردووکیان لەفەرەنسا بوون، هاوپەیمانى سروشتى بوون، چونکە دوژمنى تەقلیدى ئینگلتەرا بوون و کاریگەرى رۆشنگەرى فەرەنسیان هەڵمژى. زمانى یاسای سروشتى، سەربەستیە بۆ ماوەکان و مافى چارەى خۆنوسین زۆر بەقوڵى رۆچووە ئەمەریکاوە ئەوەش زمانى رۆشنگەریبوو، هەرچەندە بەزۆر شێوە پێچراوى توێکڵێکى تەنکى ئاینى تەقلیدیبوو ئەوەى کەپێیدەگوترا "ئاینى مەدەنى" ئەمەش یەکێک بوو لەو هۆیانەى کەدەبوایە ئەمەریکیەکان دیراسەى رۆشنگەریان بکردایە، ئەوە لەناو ئێسقانیاندابوو.

پێناسەى ئەوەى خەونیان پێوەدەبینى و ئەوەى ئامانجیان بوو کردیان. لەڕووى جوگرافیەوە جیابوون لەزۆربەى ئەریستۆکراسەکان کە دژیان یاخیبوبون و شۆڕشەکەیان کەمتر کاریگەرتر و وێرانکەرتربوو لەوەى فەرەنسا.

 

ململانێ لە ئەوروپا

دەبێت بگەڕێینەوە بۆ سەرەتاى چیرۆکەکە بۆ ڤۆڵتێر و هاوپەیمانەکانى لە فەڕەنسا کە خەباتیان دەکرد بۆ جەختکردن لەسەر بەهاکانى ئازادى و لێبوردەیی لەکلتورێکدا کە دوو قەڵاى شاهەنشاهى و کەنیسە دژ بەهەموو ئەو شتانەبوون کە ئەمان خەباتیان بۆ دەکردن. دژایەتیکردنى ئاشکراى شاهەنشاهى شتێکى مەترسیداربوو و کەنیسەش ئامانجێکى ئاسانتربوو و پرۆتستانیزمیش مشتومڕى ئاینى ئاشناکردبوو. ڤۆڵتێر دەیتوانى زیرەکانە ئیقتباسى ئەم مەسیحیە بکات دژ بەئەوەیتر بۆ ئەوەى ئارگۆمێنتەکانى دروستبکات.

ڕێگایەک بۆ لەقکردنى دەستەڵاتى کەنیسە لەقکردنى شیاویەکەیبوو. بەمچەشنە ڤۆڵتێر کاتى خۆى تەرخانکرد بۆ هێرشکردنەسەر بنەماکانى باوەڕى مەسیحیەت و سروشى ئینجیل و بەرجەستەبوونى خودا لەعیساى مەسیحداو نەفرەتکردن لەبێباوەڕەکان.

گومانى تێدا نییە کە ڤۆڵتێر ئەم شەڕەى بە بەشێک لەپێناو خۆیداکرد، بەڵام هەرگیز ئامانجى سەرەکى لەبەرچاو وننەدەبوو، داڕمانى هێزى کەنیسە بۆئەوەى ئازادى بۆ ئەوروپیەکان زیاتربێت. ڤۆڵتێر لەلایەن گروپێک لەبیرمەندى یاخیبوو هاوەڵیدەکرا کەناسرابوون بە فیلۆسۆفیسەکان: چارڵ مۆنتێکسۆ، پییەر بایڵ، جین دوئاڵمبێرت و هەندێکى تریش، هەرچەندە "فیلۆسۆف" بەواتاى پیشەیی ماناى فەیلەسوفە، بەڵام ئێمە وشە فەڕەنسیەکە بەکاردەهێنین لەئینگلیزیدا بۆ دیاریکردنى گروپى دیاریکراوى بیرمەندە فەڕەنسیەکانى سەدەى (18) لەبەرئەوەى بنوسن بۆ ئینسایکلۆپیدیا ئیتر ناسرابوون بەئینسایکلۆپیدیەکان.

 

میراتى رۆشنگەری

ئەمڕۆ رۆشنگەرى زیاتر وەکو ناوازەیەکى مێژوویی لێیدەڕوانرێت کە ساتێکى کورت ژمارەیەک بیریار سەرمەستبوون بەعەقڵ و بێهودە وایان گریمانەدەکرد کە کۆمەڵگاى بێ کەموکورتى دەکرێت بینابکرێت لەسەر بناغەى تێگەیشتنى گشتى و لێبوردەیی.

ئەمەش فەنتازیایەک بوو داڕما لەنێو ترسى شۆڕشى فەڕەنسى و سەرکەوتنى رۆمانتیسیزم. بیرمەندە ئاینیەکان بەردەوام بانگەوازى مەرگى رۆشنگەریان دەکردو مارکسیستەکان ئیدانەیان دەکرد، چونکە لایانوابوو رۆشنگەرى ئایدیاڵەکان و دەسەڵاتى بۆرژوازى پەرەپێدەدات لەسەر حیسابى چینى کرێکار و رەخنەگرانى دواى ماوەى کۆڵۆنیاڵیزمیش رەتى ئەو بەئایدیاکردنانەیان دەکردەوە کە سەبارەت بەبیرۆکەکانى ئەوروپیبوون وەک راستیە گەردوونیەکان و پاش بونیادگەرەکانیش بەتەواوى چەمکى بیرى عەقڵانیان رەتکردەوە.

 هێشتاکە لەزۆر روەوە رۆشنگەرى بەوشێوەى ئێستا زیندونەبوە. بیرۆکەکانى مافەکانى مرۆڤ کەئەو پەرەیپێدابوون زۆر سەرنجڕاکێشن لاى ئەو نەتەوانەى کە چەوسێننراونەتەوە لەهەموو شوێنێکداو بانگەشە دەکەن بۆ هەمان بیرۆکەى یاساى سروشتى کە سروشبەخشى ڤۆڵتێر و جێفەرسۆن بوون.

لەهەرشوێنێک ناکۆکى ئاینى روبدات لێبوردەیی هاوبەشى ئاینى وەک چارەسەر راوێژى پێدەکرێت. بیرۆکەکانى خود سەروەرى رۆسۆ ئەو ئایدیاڵە گەردونیانە کە خراپترین ستەمکاریش دەبێت ستەمەکانى بشارێتەوە بەوەى کە بانگەشە بۆ ئەوە بکات کەئەو لەبرى ئەو ئایدیڵانە کاردەکات، هەرچەندە رەنگە ئەم ئایدیایانە ئەوروپیشبن، بەڵام بونەتە گەردوونى وسنورەکانیان هەر چەندیش بێت ئەوان سازانیان پێکهێنا سەبارەت بە ئایدیاڵە نێودەوڵەتیەکان کەبەهۆى ئەو ئایدیاڵانەوە حوکم لەسەر دەوڵەتى مۆدێرن دەدرێت.

گەر جیهانى ئێمە وادەردەکەوێت کە کەمتر بێ کەموکورتیە لەچاو ئەوەى فەڕەنساى سەدەى (18) ئەوە بەهۆى پێزانینى ئێمەیە بۆ ئەو دەستکەوتانەى کە بەگرنگیان دائەنێین، بەڵام ئەوەش کەیسێکە کە دوژمنەکانى رۆشنگەرى مرۆڤى نوێیان لەناوبرد. ڤۆڵتێریش ئەوەندە گەشبینێکى ساویلەکە نەبوو کەوێناکرابوو. متمانەى بەیۆتۆپیانیزم نەبوو، لەبرى ئەوە هەوڵیدا ئەوروپیەکان رزگاربکات لەدەست گه‌مژه‌ییه‌ زیانبەخشەکانیان و گەر ئێمە دان بەکاریگەرى ئەودا بنێین یان نا بەڵام هەر وەک ئەو بیردەکەینەوە نەک وەک دوژمنەکانى.

 

سەرچاوە: https://brians.wsu.edu/?s=+The+European+Enlightenment


ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو