کیمیابارانی سەردەشت لە فیلمێکی نوێدا

لە چەند رۆژى رابردوودا فیلمێکى نوێ بەناوى (داری گوێز) لە شارى بانە دەست بەوێنەگرتنى کرا.
ناوەڕۆکى فیلمەکە باس لە کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت دەکات و (محەمەد حسێن مەهدەویان) دەرهێنانى بۆ کردووە، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوەی ئێرانی (مێهران مۆدیری) و (پەیمان مەعادی) رۆڵى سەرەکى تێدا دەبینن، وا بڕیارە ئەو فیلمە لە (38)ەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجر نمایش بکرێت.
پەیمان مەعادی و مێهران مودیری، دوو ئەکتەری دیاری سینەمای ئێرانن و لە ڕابردوودا چەندین خەڵاتییان لە بواری سینەمادا بردووەتەوە.

کیمیابارانی سەردەشت: یەکێک بوو لەو کیمیابارانەى کە لەلایەن رژێمى بەعسى عێراق لە 28/6/1987 بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە شاری سەردەشتى ڕۆژھەڵاتی کوردستانیدا، کە لەو کارەساتەدا (110) کەس بوونە قوربانى (8) هەزار کەسیش تووشى نەخۆشى درێژخایەن بوون.
ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی شەشدا جموجۆڵێکی زیاتر دەکەوێتە شاری سەردەشت و خەڵک خۆیان بۆ یادکردنەوەی رووداوی شارەکە ئامادە دەکەن، ئەم یادکردنەوەیە نەک تەنها شارەکە بەڵکو زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشکانى کوردستانیش دەگرێتەوە.


ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو