ئەمڕۆ، ئەو فیلمەی تورکیای تەنگەتاو کرد، لە سلێمانی نمایشدەکرێت

خوشکانی شەڕکەر – (Sisters in Arms) ناوی یەکەمین فیلمی سینەمایی خاتوو کارۆلین فورێست، رۆژنامەنووسی ناوداری فەرەنسییە. ئەم فیلمە کە وا بڕیارە پاش چەند کاتژمێرێکى دیکە لە چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتى لە سلێمانی لەگەڵ کردنەوەی فێستیڤاڵەکە نمایشبکرێت.
فیلمەکە گێڕانەوەی چیرۆکی دوو کچی فەرەنسییە کە شان بەشانی فەرماندەیەکی ژنێکی کورد و شەڕڤانان و پێشمەرگە و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان شەڕی داعش دەکەن. هێڵی دووەمی چیرۆکی فیلمەکە باس لە کچێکی ئێزیدی دەکات بە ناوی (زارا) کە پاش رزگاربونی لە دەستی داعش، دەبێتە ئەندامی ئەم یەکەیە بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژرانی باوکی و رزگارکردنی برا بچوکەکەی. ئەم یەکە سەربازییە پێکهاتووە لە حەوت ژنی جەنگاوەر کە هەرکامیان هەڵگری چیرۆکی نەتەوەیەکە، ئەمان لەناو شاخەکانی کوردستاندا یەکدەگرن و سۆزی خوشکایەتی دەدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم.
وابڕیارە ئەمڕۆ 1/10/2019 چوارەمین ڤێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە تەلاری هونەر کاتژێر (6)ى ئێوارە بەڕێوەبچێت و بۆ ماوەی حەوت رۆژ لە هۆڵەکانی سیتی سینەما، ئەمنەسورەکە فیلم نمایش بکرێت.
ئەم فیلمە کە نمایش کرا، حکومەتی تورکیا و خودی ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیاشی دەهری کرد و زۆر هەوڵیاندا نمایشکردنی سنوردار بکەن.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو