سەید بەدرییە رۆڵی سەدام حسێن لە فیلمێکی هۆڵیوود دەبینێت

هونەرمەندی میسری سەید بەدرییە کە لە ئێستادا لە ئەمەریکا ژیان بەسەر دەبات، بە کەناڵى سۆمەریە نیوزى رایگەیاند، کە وەک ئەکتەرێک رۆڵى سەدام حسێن دەبینێت بۆ فیلمەکەى لە هۆلیود.
فیلمەکە لەئەمریکاو لەسینەماکانی هۆڵیوود بەرهەم دەهێنرێت، کە هێشتا وردەکاری فیلمەکە و سیناریۆکەی دیارنییە، دواین بەشداری ئەو هونەرمەندە میسرییە لەفیلمەکان دەرکەوتنی بوو لەگەڵ هونەرمەندی جیهانی جاکی شان لە فیلمی (Vanguard) .

لەفیلمەکەی سەدامیش چەند هونەرمەندێکی تر بەشداری دەکەن، کە بەقسەی بەدرییە ئێستا لەقۆناغی وێنەگرتندایە، یەکەم کارو بەشداری ئەو هونەرمەندە میسرییە لەفیلمی کۆمیدی "Hot Shot" ، کە لەساڵی 1986 بەرهەمهێنراو ناوبانگێکی زۆری هەیە.
سەید بەردرییە، لە ساڵى 1957 لە شارى پورسەعید لە میسر لەدایکبووە، لە ئێستادا تەمەنى (62) ساڵە، خوێندنى سینەماى لە شارى نیۆیۆرک خوێندوە و بەشدارى چەندین فیلى سینەمایى کردووە.


ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو